کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان ئەرتشی ئازاد و رێژیمی سووریە بەردەوامە

19:00 - 7 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: لە ئوردووگای یەرمووک لە دیمەشق شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان رێژیمی سووریە و ئەرتشی ئازاد هاتۆتە ئاراوە.
کاناڵی ئەلعەرەبیە بڵاوی کردەوە، ئەوە بۆ چەندەمێن جارە کە لەو ناوچەیەدا شەڕ و پێکدادان روو دەدات.
هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ژمارەی کوژراو برینداران بڵاو نەکراوەتەوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر لە ئاکامی هێرشێکی ئاسمانیدا بۆسەر نانواییەک لە پارێزگای حەما لە سووریە، دەیان هاووڵاتیی مەدنی کوژران و بریندار بوون.
هەروەها لە دەروبەری شاری حەلەبیش تێکهەڵچوونەکان بەردەوامە و هاوکات لەگەڵ سەردانی ئەخزەر ئیبراهیمی نێردەی تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتیی ئورووپا بۆ دیمەشق، شەڕ لە پایتەختی ئەو وڵاتەشدا دەستی پێ کردووە.