کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەڵماس بە زیندان مەحکووم کران

13:01 - 9 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دربکی سەربە شاری سەلماس لەلایەن دادگای شاری خۆییەوە بە چوار ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کران.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی کردەوە، دلاوەر بادکان کوڕی محەممەد و کەیوان ئەحمەدی کوڕی رەشید بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئێران سەرجەم بە ٤ ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کران.
دلاوەر بادکان پێشتریش بۆ ماوەی چەند جار دەسبەسەر و لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا راگیرابوو.
ئەو هاووڵاتییە دوای ماوەیەک راگیران لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بە دانانی وەسیقە ئازاد کرابوو.