کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتانی سوێد و سویس رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان بەڕێوە دەچێت

13:05 - 9 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: كۆمیتەی هاوكاریی هێزە سیاسییەكانی كورد و كوردستانی لە وڵاتی سوێد، رێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی كۆماری كوردستان بەڕێوە دەبەن.
ئەو رێوڕەسمە رێكەوتی ٣٠‌ی بەفرانبار (١٩‌ی ژانوویە) بە هاوكاریی یەكیەتییەكانی كوردان، ژنان، لاوان و كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات ــ سوێد، بەڕێوە دەچێت.
هەر لەو پێوەندییەدا رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە وڵاتیسویسیش، له رێكەوتی ١٤ی رێبەندان (٢‌ی فێورییە) بەڕێوە دەچێت.