کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕازییانی عێراقی ئاڵای رێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان سووتاند

19:30 - 9 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییانی سوننە مەزهەبی عێراق ناڕەزایەتییان بە دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی عێراق دەربڕی و ئاڵای ئەو رێژیمەیان ئاگر دا.
شارەکانی فەلووجە، رومادییە، ئەلئەنبار و بەشێک لە ناوچەکانی بەغدا خۆپیشاندان بەڕێوە چوو و ناڕازییان خوازیاری ئەوە بوون کە کۆتایی بە دەستێوردانەکانی رێژیمی ئێران لە کاروباری نێوخۆیی عێراقدا بهێنرێت.
هەر لەو پێوەندییەدا ناڕازییان لە شارەکانی فەلووجە و رومادییە، ئاڵای رێژیمی ئێرانیان ئاگر دا.
ئەو خۆپیشاندنانە دوای بە دوای دەسبەسەر کردنی ژمارەیەک لە ئیسکورتەکانی عیساوی وەزیری دارایی، سوننی مەزهەب دەستی پێکرد.
ئەو خۆپیشاندەرانە لەو باوەڕەدا بوون، کە نووری مالیکی سەرۆک وەزیری عێراق دەسەڵاتی قەبزە کردووە و دەیهەوێ‌ شەڕی ناوخۆیی و تایفەیی وەرێ‌ بخات.
لەحاڵی حازردا سەرۆک وەزیری عێراق بڕیاری دەسبەسەر کردنی ئەلعیساوی دەرکردووە.