کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد لە وڵاتی ئاڵمان بەهۆی نزیک کردنەوەی گرووپ و نەتەوە جیاوازەکان لە یەکتر، خەڵاتی پێ‌ بەخشرا

13:15 - 10 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: خەڵاتی ساڵانەی وەزارەتی ناوخۆی ئاڵمان بەهۆی کۆکردنەوە و نزیک کردنەوەی نەتەوە جیاوازەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بەخشرایە لاوێکی کورد.
سەمیح محەممەد تەمەن ٢٤ ساڵ و لە دایک بووی شاری هامبوورگی ئاڵمان، توانیی لە رێگای یاریی فووتباڵەوە سەرجەم گرووپ و نەتەوە جیاوازەکانی نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمان لە دەوری یەکتر کۆ بکاتەوە.
ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆیی ئاڵمان بڵاوی کردەوە، هەر لەو پێوەندییەدا ئاندرباس براینێر وەزیری ناوخۆیی ئاڵمان رێزی لەو لاوە گرت و خەڵاتی پێ‌ بەخشیوە.
سەمیح بە رەچەڵەک خەڵکی کوردستانی تورکیەیە و باوکی یەکەمین کوردی نیشتەجێی ئاڵمان بووە کە خۆی بۆ پۆستی شارەوانیی شاری ویدل کاندید کردووە.
لەحاڵی حازردا سەمیح محەممەد لە زانکۆی دویسبرگ ایسنی ئاڵمان سەرقاڵی خوێندنی کۆمەڵناسییە.