کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کوردستان گەڵاڵەکان لە دووتوێی کاغەزەکاندا ئۆقرەیان گرتووە

13:17 - 10 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: لەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە گەڵاڵە و بەڵگەگەلێکی جۆراوجۆر بۆ گەشە و پێشکەوتنی کوردستان، داڕێژراوە، بەڵام هیچ کام لەوانە پاش ٣٣ ساڵ جێبەجێ نەکراون.
لە پارێزگای کوردستان گەڵاڵەی جۆراوجۆر بۆ پێشکەوتنی کوردستان داڕێژراوە کە هەتا ئێستا هیچ راپۆرتێک لە پێوەندیی جێبەجێ کردنیان بڵاو نەبووەتەوە.
لێکۆڵینەوەی بەربڵاو و پێشکەوتوو لە کوردستان بە پاساوی پێشخستنی ئەو پارێزگایە، لەلایەن دەسەڵاتدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو ٣٣ ساڵەدا و جیبەجێ نەکرانی هیچ گەڵاڵەیەکی دیار و بەرچاو، گومانی ئەو لێکۆڵینەوانە زیاتر بۆ پاشکەوتوویی کوردستان زەق و بەرچاوتر دەکات و ئامانجە دیار و نادیارەکانی رێژیم لەو پارێزگایەدا زیاتر لە جاران دەخاتە روو.
هەواڵدەریی مێهر باس لە بەڵگەیەکی پێشکەوتنی کوردستان دەکات، کە ساڵی ١٤١٠ هەتاوی دەگاتە ئەنجام و زیاتر بە ناوی موعجیزە و خەون ناوی لێ دەبات، هەتا دونیای راستەقینە و هەروەها پێکهێنانی ٤٠٠ هەتا ٥٠٠ هەزار هەلی کار لە کوردستان لە ماوەی ٢٠ ساڵدا لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە، بەبێ هیچ سەرمایەدانانێک لەو پارێزگایە بە خەونێکی پەسڵانی دەشوبهێنێت.
پێکهێنانی هەلی کار پێویستیی بە ژێرخانی جۆراوجۆرە لە بوارەکانی گواستنەوە، رێگاکانی پێوەندی گرتن لە بواری تەکنۆلۆژیی زانیارییەکان، خزمەتگوزاریی لەلایەن دەزگاکانی دەوڵەت و ... هتد، کە هیچ کام لەمانە لە کوردستاندا بەرچاو ناکەوێت و بگرە ئەگەر لە بەشە تایبەتەییەکانیشدا هەبێت، بەرەوڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە.
چارەنووسی تراژیدیای گەڵاڵەکان لە کوردستان لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە هەتا ئێستا، لەچوارچێوەی دروشم و نووسراوەدا ماونەتەوە و رێگایان بەرەوڕووی ئارشیوو و قەفەسەی قوتابخانەی ئیدارەکان، بەبێ جێبەجێ کران هەمیشە هەموار بووە.