کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد

13:31 - 10 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: هاوسەری شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە شاری سەقز بەهۆی نەخۆشی، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە فاتمە خێزانی شەهید عەبدوڵڵا بێخانی دوای نەخۆشییەکی درێژ خایەن، لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.

3224.jpg
شەهید عەبدوڵڵا بێخانی


دایە فاتمە ژنێکی شۆڕشگێڕ ‌و نیشتمانپەروەر بوو ‌و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی بە رێبازی رزگاریی کوردستان وەفادار مایەوە و هەروەها شانازیی بە هاوسەرییەتی شەهید عەبدوڵڵا دەکرد.
لەلایەكی دیكەوە و بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر ئەندامێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان لە ناوچەی پیرانی پیرانشار كۆچی دوایی كرد.
فەتحوڵڵا ئەرجومەندی ( كوردە) خەڵكی ئاوایی دێڵزێی سەر بە پیرانشار بە هۆی سەكتەی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان كرد.
كاك فەتحوڵڵا ئەرجومەندی كەسێكی خۆشناو و جێگای باوەڕی خەڵكی ناوچەكە بوو و وەك كەسێكی نیشتمان پەروەر لە ناو خەڵكیدا ناسرابوو.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە کەس ‌وکاری دایە فاتمە و كاك فەتحوڵڵا ئەرجومەندی دەکات ‌و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
رۆحیان شاد