کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە بەشێک لە شارەکانی کوردستان وانەیەک بە ناوی \" تەرحی کەرامەت\" بە دەرسەکانی قوتابییان زیاد کراوە

19:39 - 10 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: قوتابییانی کورد لە بەشێک لە شارەکانی کوردستان لە ماوەی حەفتەیەکدا دوو جار بە زۆرەمڵێ‌ دەرسی تەرحی کەرامەت دەخوێنن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو گەڵاڵەیە باس لە شەڕی ئێران و عێراق دەکات و لە زۆربەی شارەکانی کوردستان دەخوێندرێ‌ و ئەو دیاردەیە لە شاری نەغەدە زیاتر بەر چاو دەکەوێ.
بابەتەکانی ئەو گەڵاڵەیە لە دووتوێی نامیلکەیەکدا هاتووە و زیاتریش باس لە رۆڵی خومەینی دەکات.
قوتابییانی قوناغەکانی یەک هەتا پۆلی شەشی سەرەتایی بە ناچاری ‌تەرحی کەرامەت دەخوێنن.
ئەو تەرحە زیاتر بە مەبەستی بەلارێدا بردنی بیروڕای قوتابییانی کورد داڕێژراوە و لەلایەن ناوەندە فێرکارییەکانی رێژیمە جەخت لەسەر خوێندنی دەکرێت.