کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ناوچەی \"ئالان\"ی سەردەشت هێرش کرایە سەر کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد

19:41 - 10 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە درێژەی زەخت و گوشارەکاندا هێرشیان کردە سەر کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد لە ناوچەی ئالانی سەردەشت و کەلوپەلەکانیان لێ‌ زەوت کردن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، شەوی شەممە رێکەوتی ٩ی بەفرانبار هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران رژانە نێو ئاوایی بێژوێی و دەستیان بەسەر کەلوپەلی هاووڵاتییاندا گرت.
هەر لەو پێوەندییەدا خەڵکی ئاوایی بێژوێی پەرچەکردارییان بەو هەوڵەی هێزەکانی رێژیم نیشان دا و کەلوپەلەکانیان لەو هێزانەوە ئەستاندەوە.
بە وتەی شایەتحاڵان، لە کاتی ئەستاندنەوەی کەلوپەلەکان، تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵک و هێزە نیزامییەکانی رێژیم هاتە ئاراوە.