کوردستان میدیا: زیندانییەکی سیاسیی کورد پاش تەواو کردنی حوکمی ٢٠ ساڵەی خۆی، لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ورمێوە ئیزنی ئازاد کرانی نادرێت.
بەرپرسانی زیندانی ورمێ سەرەڕای تەواو بوونی ماوەی مەحکوومیەتی عەلی سادقی، پێش بە ئازادیی ئەو زیندانیە سیاسییە کوردەیان گرتووە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی کردەوە، بەرپرسانی زیندان رایانگەیاندووە کەلە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە حوکمی ئازادیی عەلی سادقییان پێ رانەگەیەنراوە هەربۆیە پێش بە ئازادیی ناوبراو گیراوە.
٢٠ ساڵ پێش ئێستا عەلی سادقی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کرا و بڕیار بوو لە مانگی رەزبەری ١٣٩١دا ئازاد بکرێت.
ئەم زیندانییە سیاسییە هەنووکە لە بەندی ١٢ی زیندانی ناوەندیی ورمێ دایە.
پێشترێش سەباح حوسێنپەناهی چالاكی سیاسیی كورد سەرەڕای تەواو بوونی حوكمەكەی، بەرپرسانی زیندانی شاری قوروە ئیزنی چوونەدەر لە گرتووخانەیان پێ نەدابوو.
رێكەوتی 18ی خەزەڵوەر سەباح حوسێنپەناهی وێڕای ئەوەی كە ماوەی حوكمەكەی تەواو ببوو، بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونیی دۆسیەكەی ماوەی ١٣ رۆژ خرابووە ژوورە تاكەكەسییەكانی زیندانی شاری قوروەوە.