کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی سینەماکارێکی کورد بەشداریی لە بەشی ئەزموونی کێبڕکێی فێستیڤاڵی\"نماز و نیایش\"دا کرد

13:13 - 11 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: فیلمی بابە، دایە ئێمە تاوانبارین توانیی هاوکات لەگەڵ ٨٠ کورتە فیلمی دیکە بەشداری لە بەشی ئەزموونی کێبڕکێی فێستیڤاڵی نماز و نیایشدا بکات.
فیلمی بابە، دایە ئێمە تاوانبارین لە دەرهێنانی عەلی محەممەدی خەڵکی مەریوان تەنیا بەرهەمێکی کوردستانی ئێرانە کە لەو فێستیڤاڵەدا بەشدارە.
ماڵپەڕی ئەنجومەنی سینەمای لاوی ئێران بڵاوی کردەوە، نزیک بە ٣٤٤ سینەماکار، بەرهەمەکانیان بۆ ئەو فێستیڤاڵە ناردبوو، بەڵام لێژنە تەنیا ٨٠ فێلمی هەڵبژراد و چوونە قوناغی کێبڕکێیەوە.
کێبڕکێی فێستیڤاڵی نماز و نیایش لە چەند بەشی فیلمی چیرۆکی، دیکۆمێنتی و ئەنیمەیشێنی و ئەزموونیدا بەڕێوە دەچێت.