کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حکوومەتی سریلانکا دەستی بەسەر کەشتییەکی رێژیمی ئێراندا گرت

20:31 - 11 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: کەشتییەکی رێژیمی ئێران لە لەنگەرگەی گالە لە سریلانکا لەلایەن ئەو وڵاتەوە دەستی بەسەردا گیرا.
رۆژنامەی تایمزی هیندی بڵاوی کردەوە، دەست بەسەر داگرتنی ئەو کەشتییە لەسەر داوای وڵاتی ئاڵمان ئەنجام دراوە.
لێپرسراوانی سریلانکا رایانگەیاندووە، دەستبەسەر داگرتن بەسەر ئەو کەشتییەدا پێوەندیی بە بێ‌ توانایی کۆمپانیای کەشتیوانی رێژیمە ئێران لەپێوەندیی نەدانی قەرزەکانییەوە هەیە.
پێشتریش لە مانگی سەرماوەزی ١٣٨٩ سێ‌ کەشتیی ئێرانی لە ئاوەکانی سەنگاپوور بەهۆی کێشەی ماڵیی ئێران لەگەڵ ئەو وڵاتە، دەستیان بەسەردا گیرا.
گەمارۆ خستنە سەر بیمەی کەشتیوانیی رێژیمی ئێران، لە تەحریمە تازەکانی حکوومەتی ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپایی لە دژی ئەو رێژیمە دایە.