کوردستان میدیا: ئامین ئەمینپوور ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی ناوچەی پیرانی پیرانشار، بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دایە ئامین ئەمینپوور کچی عەلی و لە دایک بووی ئاوایی گرداشەوان و دانیشتووی شاری پیرانشار لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دایە ئامین ژنێکی شۆڕشگێڕ و نیشتمانپەروەر و هەروەها ئەندامێکی لەمێژینەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو و لە کاتی خەباتی چەکداریدا ماڵەکەی کردبووە شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکرات.
دایە ئامین بە بەردەوامی دەیوت کە من کوردم و بۆ کوردایەتی تێدەکۆشم و هەر ئەو هەڵوێستانەشی ئەو ژنە تێکۆشەرەی لە ناو خەڵکیدا خۆشناو جێی متمانە کردبوو.
تەرمی ئامین ئەمینپوور لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا لە رێکەوتی ١٠ی بەفرانبار لە گۆڕستانی کۆنەخانێ بەخاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئامین ئەمینپوور و خەڵکی ناوچەکە دەکات.
رۆحی شاد