کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

عێراق هاوردە کردنی ئوتومبێلی لە ئێرانەوە راگرت

13:17 - 12 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: وەزارەتی بارزگانیی حکوومەتی عێراق رایگەیاند، لەمەوبەدوا ئوتومبێل لە ئێرانەوە هاوردە ناکەین و ماشێنی جۆری نیسانی وڵاتانی دیکە جێگرەوی ئوتومبێلەکانی ئێرانی دەکەین.
عەدنان ئەلشەریفی بەرپرسی کۆمپانیای بازرگانی ئوتۆمبێل لە عێراق رایگەیاند، ماشێنەکانی جۆری پراید، سەمەند و روا ستانداردە جیهانییەکانیان تێدا بەکار نەبردراوە و هەر بۆیەش ئێمە چیدیکە لە ئێرانەوە ماشێن هاوردە ناکەین.
ئەلشەریفی وتی: ئوتۆمبیلەکانی ئێران بەهۆی ناستاندارد بوونیان و مەسرەفی بەنزینی زۆر ژینگە پیس دەکەن.
ئەو لێپرسراوەی ئاشکراشی کرد، لەحاڵی حازردا کۆمپانیا کورەییەکان نزیک بە ٩٧% کەلوپەلی فەننی ماشێنەکان لە عێراقیان دابین کردووە.
حکوومەتی بەغدا و رێژیمی ئێران بە شێوەی فەرمیی لە ساڵی ٢٠٠٨ـەوە گرێبەستی بازرگانیی ماشێنیان پێکەوە واژۆ کردبوو.