کوردستان میدیا: ئەندامێکی کومیسیۆنی مەجلیس وتی: لەسەدا ٩٠ی پیشەی پارێزگای کرماشان ناچالاکە و تەنیا ١٠%ی پیشەی ئەو پارێزگایە چالاکی دەکات.
هەواڵدەریی ئیلنا بڵاوی کردەوە، سەعید حەیدەری ئەندامی کومیسیۆنی وزەی مەجلیسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، گوتوویەتی: بەرهەمهێنانی لەسەدا ٨٠ی پیشەی پارێزگای کرماشان بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی، چالاک نییە و لەسەدا ١٠ی پیشەکان نیوەچالاک و تەنیا ١٠%یان چالاکیی تەواویان هەیە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەرپرسانی رێژیمی ئێران بە بەردەوامی باس لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە و خزمەتگوزارییەکانیان دەکەن.
هەر لەو پێوەندییە رێژەی بێ‌کاری لە پارێزگای کرماشان زیاتر لە ٢٠% ــه و ئه‌و پارێزگایه له‌ناو ٣١ پارێزگادا لەبواری بێکاریدا پله‌ی دووەمی هه‌یه.
ئامارەکان دەربڕی ئەوەن کە زیاترین نرخی بێ‌کاری له ٤ پارێزگای کوردستانی ئێران و بەتایبەتی لە پارێزگای ئیلام دایە.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی خودی رێژیم زیاتر له ٢٥% ـی خه‌ڵکی ئیلام بێکارن و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که بۆ بنبڕ کردنی ئه‌و قه‌یرانه دراوه بێ ئاکام مانەتەوە.
هه‌شت کۆمپانیای گه‌وره‌ی پیشه‌ییش که‌له به‌ڵێنییه‌کانی ده‌وڵه‌تی ده‌یه‌م به خه‌ڵکی ئه‌و پارێزگایه بووه، هه‌تا ئێستا هیچکام له‌و به‌ڵێنیانه وه‌دی نه‌هاتوون.