کوردستان میدیا: هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران لە درێژەی زەخت و گوشارەکانیاندا، کەلوپەلی کۆڵبەر و کاسبکارانی سەر سنووری ناوچەی نەوسوودیان زەوت کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو هێزانە لە خاڵی سنووریی قەڵاگای سەر بە شاری نەوسوود دەستیان بە زەوت کردنی کەلوپەلی کۆڵبەران کردووە. دواتریش چەند ئەسبی بارهەڵگری کاسبکارانیش لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران بە کوشت چوون.
هەر لەو پێوەندییەدا ماشێنی هاووڵاتییەکی غەیری کۆڵبەریش لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە درایە بەر دەستڕێژی.
چەند رۆژ لەمەوبەریش هێزە نیزامییەکان، لە ئاوایی بێژوێی سەربە ناوچەی ئالانی سەردەشت هێرشیان کردبووە سەر کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد و کەلوپەلەکانیان لێ زەوت کردبوون.
هەر لەو پێوەندییەدا خەڵکی ئاوایی بێژوێی پەرچەکرداریان بەو هەوڵەی هێزەکانی رێژیم نیشان دابوو و کەلوپەلەکانیان لەو هێزانەوە ئەستاندبۆوە.