کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە شاری شنۆ

17:43 - 30 خاکەلێوه 2712

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان بەهۆی نەخۆشی لە شاری شنۆ کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی 27ی خاکەلێوەی 1391ی هەتاوی، کاک مەحموود بامرۆوەت، خەڵکی گوندی سنگانی سەربە شاری شنۆ ‌و باوکی شەهید زورار بامرۆوەت، بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

کاک مەحموود مرۆڤێکی بە هیمەت ‌و نیشتمانپەروەر بوو، ناوبرا‌و برازایەکیشی بەناوی مامۆستا بەهمەن مرۆوەت شەهیدی رێگای رزگاریی کوردستانە.

شەهید زورار لە ساڵی 1361 لەگەڵ 22 پێشمەرگەی دیکە لە شەڕێکی حەماسیدا لە چیانەی شاری پیرانشار شەهید بوون.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە ‌و کەس‌و کاری خوالێخۆشبوو کاک مەحموود بامرۆوەت دەکات‌و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ‌.

رۆخی شاد