کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشێك لە غەزەڵەكانی حافز لەلایەن شاعێرێكی كوردەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی كوردی

13:31 - 13 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: بەشێك لە غەزەڵەكانی دیوانی حافز شیرازی شاعیری بەناوبانگی فارس، لەلایەن شاعیرێكی ئیلامییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی كوردی.
مستەفا بەیگی شاعیری ئیلامی لەدرێژەی دەوڵەمەندتر كردنی كتێبخانەی كوردی، دوای دوو دەیە بەشێك لە دیوانی حافز شیرازی وەرگێڕایە سەر زمانی كوردی.
مامۆستا مستەفا بەیگی ئەندامی شۆرای بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبی هانا لە شاری ئیلامە و چەندین بەرهەمی ئەدەبی لە بەشەكانی هۆنینەوەی شێعری گۆرانی، هۆنینەوەی شیعری هایكۆ، شێعری نوێ و شێعری منداڵان بە زمانی كوردی نووسیوە و ئامادە كردووە.
پێشتریش لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا پەرتووكی تاڤگەی ئەڤین وەرگێڕاوی سەرجەم غەزەڵەكانی دیوانی حافز شیرازی بە زمانی كوردی، لەلایەن مەلا عومەر ساڵحی ساحێب شاعیری سەقزییەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی كوردی و چاپ و بڵاو كرایەوە.

ئەوەی لەم بەرهەمەدا گرینگە لە كۆتایی هەر غەزەڵێكدا مامۆستا عومەر بۆ خۆی یەك بەیتی بە هەمان شێواز و بیرۆكەی حافز و بە نازناوی كۆلیل بە شێعرەكان زیاد كردووە.
پێشتریش لە دەیەی ٧٠ی هەتاوی مامۆستا عەباس حەقیقی شاعێری كۆچكردووی خەڵكی بۆكان ١٠٠ غەزەڵی حافزی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی.