کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی عەرەبی خەڵکی ئەهواز بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران کوژرا

12:56 - 14 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەتییەکان لە ناوچەی ئەلسیاحی ئەهواز چالاکێکی سیاسیی عەرەب گیانی لەدەست دا.
چالاکانی مافە مرۆڤی ئەهوازی بڵاویان کردەوە، عەبباس حەقی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە درایە بەر دەستڕێژ و دەسبەجێ‌ گیانی لێ‌ ئەستێنرا.
بەوتەی شایەتحاڵان هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیم، بێ‌ ئەوەی کە پێشتر ئەو هاووڵاتییە ئاگادار بکەنەوە، یان حوکمی دەزگای قەزاییان پێ‌ بێت دەستیان بە تەقە کردن کردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا رێکەوتی ٥‌ی بەفرانبار لە گەڕەکی شەعیبییەی شارستانی شووشتەر، ٦ کەس لە چالاکانی عەرەبی شارستانی شووشتەر لە پارێزگای خووزستان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.
نەبیل کەعبی تەمەن ٣٦ ساڵ، خەلیل کەعبی، هاشم تەلال کەعبی تەمەن ٢٣ ساڵ و مەهدی کەعبی تەمەن ١٤ ساڵ، ناوی چوار کەس لەو شەش هاووڵاتییە دەسبەسەر کراوانەیە.