کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی شاری دیواندەرە گیانی لەدەست دا

19:10 - 14 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: چالاکێکی سیاسیی شاری دیواندەرە لەگەڵ کچەکەی بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەدیق کەریمیان هاوڕێ‌ لەگەڵ کچەکەی بەناوی سنوور لە جادەی ساوە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا.
سەدیق کەریمیان فەرمانبەری خانەنشین کراوی شارەوانیی مەریوان و لە دایک بووی ئاوایی مەرانی سەربە شاری دیواندەرە بوو.
ئەو چالاکە سیاسییە ئاموزای حەسەن کەریمیان شەهیدی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بوو.
تەرمی کاک سەدیق و سنوور لە گۆڕستانی شاری دیواندەرە بەخاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کورستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەدیق کەریمیان و خەڵکی ناوچەکە دەکات.
رۆحیان شاد