کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی ئێرانی لەلایەن پۆلیسی وڵاتی عەرەبستانەوە دەسبەسەر کران

19:12 - 14 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: ٢١ هاووڵاتیی ئێرانی لە ئاوەکانی دووڕگەی حرقوسی عەرەبستان لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەسبەسەر کران.
دوو بەلەم کە هەڵگری ٢١ کەس ئێرانی بوو و دەیانهەویست لە رێگای قاچاخەوە بچەنە عەرەبستان لەلایەن هێزی دەریاییەوە قۆڵبەست کران.
ئەو ٢١ کەسە رادەستی دەزگای قەزایی عەرەبستان کراون و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ حوکمێک بۆ ئەو هاووڵاتییە ئێرانییانە دەرنەکراوە.
پێشتریش پۆلیسی عەرەبستان لە هەوڵێکی هاوچەشندا ١٥ هاووڵاتیی ئێرانی دەسبەسەر کردبوو.
ئەو هاووڵاتییانە ویستوویانه بچنە خاکی عەرەبستانەوە.