کوردستان میدیا: لە ناوچەی سوور کێوی بانە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەلوپەلی کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمەوە سووتێندرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شوێنێک بەناوی دۆژە هەڵکەوتوو لە ناوچەی سوورکێوی بانە هێرش کرایە سەر کۆڵبەر و کاسبکارنی کورد و سەرجەم کەلوپەلەکانیان لێ سووتاندن.
بە وتەی شایەتحاڵان خاوەن بارەکان لە ترسی گرتن و کوشتن، هەڵاتوون و پەنایان بردۆتە بەر شاخ و چیاکانی دەوروبەری شاری بانە.
هێزە ئینتزامییەکانی سەرەڕای ئاگردانی ئەو کەلوپەلانە زیاتر لە ٥٠ ئەسبی بارهەڵگری کاسبکارانیشیان کوشتووە.
لەلایەکی دیکەوە رێکەوتی ١٣ی سەرماوەزیش لە شوێنێک بەناوی بێندروێ لە نزیک ئاوایی بێژوێ لەناوچەی ئالانی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەر و کاسبکاران کردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە کەلوپەلی ئەو هاووڵاتییە کوردانەیان زەوت کردووه.