کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ‌ چالاکی عەرەبی ئەهوازی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

12:53 - 16 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران سێ‌ چالاکی عەرەبیان لە ناوچەی شعیبیە دەسبەسەر کرد.
چالاکانی مافە مرۆڤی عەرەبی ئەهوازی بڵاوی کردەوە، جەلیل حەمید کەعبی، کەعب شاپوور تەمەن ٢٠ ساڵ و وەلید حونش تەمەن ٢٤ ساڵ ئەو سێ‌ چالاکە عەرەبەن کە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون.
لەلایەکی دیکەشەوە چوار ئاوایی لە شارستانی شووشتەر، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە میلیتاریزە کراوە.
دانیشتوانی ئاواییەکانی شان سەخی، ئەلدهول، بەیت نەبی و بەیت یریح لە ماڵەکانیاندا حەبس کراون و ئیزنی چوونەدەر لە ئاوایان نییە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێران، لە ناوچەی ئەلسیاحی ئەهواز چالاکێکی سیاسیی عەرەب بە ناوی عەبباس حەقی گیانی لەدەست دا.
بەوتەی شایەتحاڵان هێزە ئەمنیەتییەکان، بێ‌ ئەوەی کە پێشتر ئەو هاووڵاتییە ئاگادار بکەنەوە، یان حوکمی دەزگای قەزاییان پێ‌ بێت دەستیان بە تەقە کردن کردوو و ئەو چالاکە عەرەبەیان کوشت.