کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی سیاسیی کورد بە ٨ ساڵ زیندان حوکم درا

13:01 - 16 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: ئازاد موسلم چالاکی سیاسیی کورد لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزـەوە بە ٨ ساڵ زیندانیی تەعزیری حوکم درا.
ئازاد موسلم بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری رێژیمی ئێران بە ٥ ساڵ زیندان، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی رێژیمی ئێران بە یەک ساڵ زیندان و بە تۆمەتی بێ‌ حورمەتی بە پیرۆزییەکانی رێژیمی ئێران بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرام.
ئەو چالاکە سیاسییە وتیشی: دادگای ئینقلابی شاری سەقز بریاریشی دابوو کە دوای تەواو بوونی حوکمەکەم بۆ ماوەی ٩ ساڵ بۆ سیستان و بەلووچێستان دوور بخرێمەوە.
ئازاد موسلم کوڕی عەتا ئاشکراشی کرد، ئەو حوکمە بەبێ‌ ئەوەی کە من لە دادگا ئامادە بم ماوەی ٢ مانگ لەمەوبەر دەرکراوە.
ئەو چالاکە کوردە ماوەی ساڵێک لەمەوبەر وڵاتی ئێرانی بەجێ‌ هێشتووە و لە یەکێک لە وڵاتانی بیانی گیرساوەتەوە.

3263.jpg


ئازاد موسلم لە دایک بووی ساڵی ١٣٦٣‌ی هەتاوییە و خوێندنی کارناسیی لە بواری مێعماری لە ئێران تەواو کردووە و دواتریش بۆ درێژەدان بە خوێندن چۆتە وڵاتی هێندستان و کارناسی باڵای خوێندووە.