حیزبایه‌تی و دێموكراسی له شكڵی مۆدێڕنی خۆیدا لازم و مه‌لزومی یه‌كترن
مسته‌فا هیجری:
رێزدار كاك مسته‌فای هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تیشك تی‌ڤی‌دا:
پ: خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران تا قۆناغی پێش له دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له رووی به‌رنامه، رێكخستن و رێبه‌رییه‌وه بۆشاییه‌كی پێوه دیاره به دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی پێ ده‌نێته قۆناغی رێكخستن و حیزبایه‌تی به واتا گشتییه‌كه‌ی، گرینگی و بایه‌خی ده‌ستپێكی ئه‌م قۆناغه و هاتنه ئارای دیارده‌ی حیزبایه‌تی له‌چی دایه؟
و: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌سه‌ر مانا‌و ناوه‌رۆكی‌حیزب و حیزبایه‌تی‌له
سه‌رده‌می‌ئه‌وڕۆدا به‌پێی‌ئه‌و ته‌عریفانه‌ی‌كه‌تا راده‌یه‌ك ده‌توانین بڵێین بۆچوونی‌هاوبه‌شی‌له‌سه‌ره، حیزب بریتییه‌له‌كۆمه‌ڵه‌مرۆڤێك كه‌هێندێك بۆچوونی‌گشتییان هه‌یه‌و ئامانجێكی‌یه‌كگرتوو له‌یه‌كتر كۆیان ده‌كاته‌وه‌و پێكه‌وه‌كاری‌هاوبه‌ش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌كه‌بگه‌ن به‌ئه‌و ئامانجه، كه‌وابوو لێره‌دا ده‌بینین كه‌مه‌سه‌له‌ی‌حیزب دێته‌پێشێ، مه‌سه‌له‌ی‌تاك یا مه‌سه‌له‌ی‌رێبه‌رایه‌تی ئێلیت وه‌كوو رێبه‌ر تا راده‌یه‌ك رۆڵ و ده‌وری‌كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و رۆڵ و ده‌وره‌دابه‌ش ده‌بێ‌به‌سه‌ر ئه‌فرادی‌حیزبدا له‌به‌ده‌نه‌وه‌هه‌تاكوو سه‌ره‌وه‌پێكه‌وه‌هاوكاری‌ده‌كه‌ن، نوێنه‌رایه‌تی‌دیاری‌ده‌كه‌ن وكار بۆ ئامانجه‌هاوبه‌شه‌كان ده‌كه‌ن. له‌راستیشدا له‌سه‌رده‌می‌ئه‌وڕۆدا كه‌نوێنه‌رایه‌تی‌كردنی‌دێموكراسی‌به‌بێ‌حیزب ئیمكانپه‌زیر نیه، حیزبه‌كانن كه‌هه‌ر كامیان نوێنه‌ری‌گرووپێك له‌ئه‌فرادن كه‌بیروبۆچوونی‌خۆیان هه‌یه. ئه‌و حیزبانه‌بۆ به‌ره‌وپێشبردنی‌ئامانجه‌هاوبه‌شه‌كانیان له‌وڵاتێكدا، له‌كۆمه‌ڵگایه‌كدا، پێكه‌وه‌تێده‌كۆشن و له‌خاڵه‌هاوبه‌شه‌كاندا پێكه‌وه‌كار ده‌كه‌ن. ئه‌و حیزبانه‌له‌جه‌ریانی‌موبارزه‌دا له‌مونافسه‌و كێبه‌ركێ‌دان بۆ ئه‌وه‌ی‌كه‌هه‌ر كامه‌یان به‌رنامه‌یه‌كی‌باشتر له‌خزمه‌تی‌كۆمه‌ڵگاكه‌یدا بێنێته‌پێشێ. ئه‌وه‌ی‌كه‌به‌رنامه‌ی‌باشتری‌هه‌یه، كرده‌وه‌ی‌باشتری‌هه‌یه، خه‌ڵك جارێكی‌دیكه‌ده‌نگی‌پێده‌داته‌وه‌ده‌نا خه‌ڵك به‌ده‌نگی‌خۆی‌ره‌دی‌ده‌كاته‌وه. كه‌وابوو ده‌بینین ده‌ورانی‌ته‌حه‌زۆب و حیزبایه‌تی‌به‌و واتا به‌رفراوانه‌ی‌خۆیه‌وه، نوێ‌بوونه‌وه‌ی‌به‌خۆیه‌وه‌بینیوه، له‌قه‌دیمدا شۆڕش و خه‌بات له‌ژێر رێبه‌رایه‌تی‌ئێلیتێك یان رێبه‌رێكدا دا بوو، به‌و پێیه‌ش زۆر جار ده‌بینرا كه‌به‌له‌ناوچوون یان هه‌ڵه‌كردنی رێبه‌رێكه‌وه‌خه‌باته‌كه‌بۆ ماوه‌یه‌كی‌دوور و درێژ وه‌دوا ده‌كه‌وت یان شكستی‌ده‌هێنا و به‌دواداچوون و به‌رده‌وامی‌له‌درێژه‌دانی‌به‌رنامه‌دارێژراوه‌كان وجودی‌نه‌ده‌ما، به‌ڵام كه‌دێته‌مه‌رحه‌له‌ی‌حیزبایه‌تی‌به‌و واتا نوێیه‌ی‌كه‌باسی‌ده‌كه‌ین، به‌رده‌وامی‌دێته‌ئارا، چوونكه‌كاره‌كه‌كارێكی‌جه‌معییه. به‌بۆچوون و باوه‌ڕی‌هێندێك له‌كۆمه‌ڵناسان ته‌حه‌زۆب یا حیزبایه‌تی‌وه‌كوو چه‌رخده‌نده‌ی‌دێموكراسییه، چون چه‌رخده‌نده‌یه‌ك ماشینێك وه‌حه‌ره‌كه‌ت ده‌خا، ئه‌گه‌ر دێموكراسی‌به‌ماشینێك به‌راورد بكه‌ین حیزبایه‌تی‌چه‌رخده‌نده‌كه‌یه‌تی‌و ده‌یخاته‌حه‌ره‌كه‌ت و ده‌یباته‌پێشێ، كاری‌پێ ده‌كا، بۆیه‌له‌سه‌رده‌می‌نوێدا، له‌سیستمی‌حكوومه‌تی‌نوێنه‌رایه‌تیدا، ته‌حه‌زۆب یا حیزبایه‌تی‌به‌شێكی‌جیانه‌كراوه‌یه‌له‌پڕۆسه‌و حه‌ره‌كه‌تی‌دێموكراسی‌و هه‌مان پڕۆسه‌شه‌كه‌دێموكراسیش ده‌باته‌پێشێ. حیزبایه‌تی‌له‌لایه‌كه‌وه‌دێموكراسی‌ده‌باته‌پێشێ‌له‌لایه‌كی‌دیكه‌شه‌وه‌دێموكراسی‌بۆ خۆی‌رۆژ به‌رۆژ مه‌یدان و فه‌زایه‌كی‌باشتر ئاماده‌ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی‌كه‌حیزبه‌كان بتوانن له‌فه‌زایه‌كی‌سالمدا كێبه‌ركێ‌بكه‌ن. كه‌وابوو مه‌سه‌له‌ی‌حیزبابه‌تی‌و دێمۆكراسی‌له‌شكڵی‌مۆدێڕنی‌خۆیدا لازم و مه‌لزومی‌یه‌كترن. ئه‌گه‌ر له‌و روانگه‌یه‌وه‌ئاوڕێك له‌خه‌باتی‌گه‌لی‌كورد له‌ماوه‌ی‌سه‌د تا سه‌دوپه‌نجا ساڵی‌رابردوو بده‌ینه‌وه‌ده‌بینین له‌بڕگه‌یه‌كی‌زه‌مه‌نیدا حیزبی‌دێموكراتی‌كوردستان له‌شكڵی‌مۆدێڕنی‌خۆیدا و له‌سه‌ر بنه‌مای‌ئه‌و شرۆڤه‌ی‌كه‌كردوومانه‌پێك دێ، له‌واقێعدا هێڵێكی‌جیاكه‌ره‌وه‌یه‌له‌به‌ینی‌خه‌باتی‌گه‌لی‌كورد له‌سیستمی‌نوێ‌و سه‌رده‌میانه‌كه‌حیزبایه‌تییه‌له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می‌پێشووتر كه‌سه‌رده‌می‌ئیلیتییه، بۆیه‌ش ده‌بینین كه‌دوای‌شه‌هیدبوونی‌رێبه‌رانی‌حیزبی‌دێموكراتی‌كوردستان وه‌كوو پێشه‌وا قازی‌محه‌ممه‌د و ژماره‌یه‌كی‌دیكه‌له‌سه‌رانی‌كۆمار كه‌شه‌هید ده‌كرێن حیزبی‌دێموكرات له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی‌خۆی‌هه‌ر به‌رده‌وامه‌و به‌دوای‌ویشدا رێبه‌رانی‌دیكه‌شه‌هید ده‌كرێن، حیزب له‌زۆر قۆناخ‌دا تووشی‌پاشه‌كشه‌ده‌بێ‌به‌ڵام به‌رنامه‌كه‌ی‌هه‌ر به‌ره‌وپێش ده‌چێ‌و تاكوو ئێستا ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته‌به‌رده‌وامه. بۆیه‌به‌پێچه‌وانه‌ی‌ئه‌وه‌كه‌جاری‌وایه‌هێندێك كه‌س له‌رووی‌نائاگاهییه‌وه، به‌پێی‌هه‌ده‌فێكی‌سیاسی‌ده‌یانه‌وێ‌مه‌سه‌له‌ی‌ته‌حه‌زۆب یا حیزبایه‌تی‌بێ‌بایه‌خ و بێ‌ئه‌هه‌مییه‌ت بكه‌ن، حیزب له‌كۆمه‌ڵگای‌دێموكراسیدا ئه‌هه‌مییه‌تێكی‌یه‌كجار زۆری‌هه‌یه‌بۆیه‌له‌راستیدا ئه‌وڕۆ هه‌ركه‌سێك بیهه‌وێ به‌تایبه‌تی‌بۆ ئێمه‌ی‌گه‌لی‌كورد خه‌باتی‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌كه‌ی‌به‌رێته‌پێشێ، به‌ئامانجه‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی‌بگا، ته‌نها له‌رێگای‌حیزبایه‌تییه‌وه‌ده‌توانێ‌پێی‌بگا. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌نیه‌كه‌حیزب له‌خه‌تا و هه‌ڵه‌و ئه‌وانه‌بێ‌به‌رییه، نا پێده‌چێت حیزبێكیش له‌قۆناخێكدا تووشی‌هه‌ڵه‌بێ، بڕیارێكی‌هه‌ڵه‌بدا، به‌ڵام چوونكه‌كاره‌كه‌جه‌معییه‌ئیسلاحی‌ده‌كا، بۆیه‌به‌ش به‌حاڵی‌خۆم پێموایه‌كه‌حیزبی‌دێموكراتی‌كوردستان له‌راستای‌سه‌رده‌میبوونی‌كار و تێكۆشانه‌كه‌ی‌و مۆدێڕنكردنی‌خه‌باتی‌نه‌ته‌وایه‌تی‌توانیویه‌تی‌خزمه‌تێكی‌زۆر گه‌وره‌بۆ به‌ره‌وپێشچوونی‌خه‌باتی‌نه‌ته‌وایه‌تی‌له‌كوردستانی‌ئێران و به‌شێوه‌ی‌ناڕاسته‌وخۆ ته‌ئسیراتی‌خۆی‌داده‌نێ‌له‌به‌شه‌كانی‌دیكه‌شدا.
پ: ئه‌و هۆكارانه‌ی‌كه‌به‌رده‌وامی‌ره‌وایی‌ده‌به‌خشن به‌حیزبێكی‌سیاسی‌شۆڕشگێڕ بۆ درێژه‌دان به‌كار و چالاكی‌چین؟
و: به‌بۆچوونی‌من یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌یه‌كه‌حیزبێك كه‌پێك دێ‌له‌زه‌رووره‌تێكی‌مێژووییه‌وه‌پێك دێ‌یانی‌له‌كۆمه‌ڵگادا بۆشاییه‌ك هه‌یه، حیزبێكی‌سیاسی‌ده‌یه‌وێ‌ئه‌و بۆشاییه‌له‌باری‌به‌رنامه‌وه‌له‌باری‌ئیده‌وه‌پڕ بكاته‌وه، ئه‌وه‌به‌مانای‌ئه‌وه‌یه‌كه‌لاساییكردنه‌وه‌و كێبه‌ركێ كردن له‌حاڵه‌تێكدا كه‌هیچ بۆشاییه‌ك نیه‌ناتوانێ‌ببێته‌هۆی‌دامه‌زرانی‌حیزبێكی‌ریشه‌دار كه‌دوایی‌بتوانێ‌یارمه‌تی‌بدا به‌به‌ره‌وپێشبردنی‌خه‌بات، مه‌به‌ستم لێره‌دا ئه‌وه‌نیه‌كه‌مه‌سه‌له‌ن ئه‌گه‌ر حیزبێكی‌نه‌ته‌وه‌یی‌هه‌یه‌حیزبێكی‌نه‌ته‌وه‌یی‌دیكه‌دانه‌مه‌زرێ‌به‌ڵكوو مه‌به‌سته‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ئه‌گه‌ر حیزبێكی‌نه‌ته‌وه‌یی‌له‌مه‌یدان دایه، به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگادا هه‌ست به‌وه‌ده‌كرێ‌كه‌ئه‌و حیزبه‌له‌باری‌به‌رنامه‌ه‌وه‌له‌باری‌حه‌ره‌كه‌ت و شێوازی‌خه‌باته‌وه‌هێندێك به‌تاڵایی‌پێك هێناوه‌ده‌توانێ‌حیزبێكی‌دیكه‌پێك بێ، به‌ڵام بتوانێ‌ئه‌و به‌تاڵاییه‌پڕ بكاته‌وه‌ئه‌وه‌مه‌سه‌له‌یه‌كی‌زۆر گرینگه‌دووه‌م حیزب له‌سه‌ر بنه‌مای‌تاكتیك و ستراتیژییه‌كی‌واقعبینانه‌دامه‌زرا، واقعبینانه‌به‌و مانایه‌كه‌له‌بۆچوونی‌مندا كه‌مه‌سه‌له‌كه‌هه‌ر ویست و دڵخوازی‌ئاره‌زوومه‌ندانه‌و ئاڕمانگه‌رایانه‌نیه، ویست و داخوازه‌كان ده‌بێ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌واقێعییه‌ت دامه‌زرا بێ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای‌واقعییه‌ت دانه‌مه‌زرابێ‌له‌واقعدا نه‌خه‌باته‌كه‌ده‌چێته‌پێشێ‌نه‌ئه‌و به‌هایه‌ی‌كه‌له‌رێگای‌به‌ره‌وپێشبردنیدا ده‌درێ‌ده‌توانێ‌نه‌تیجه‌بدا. ئه‌و جوره‌حیزبانه‌كه‌مه‌عموله‌ن له‌سه‌ر ئاڕمانگه‌رایی‌له‌سه‌ر سیاسه‌تی‌پوپولیزم یانی‌سیاسه‌تی‌رۆژانه‌بۆ وه‌ی‌خه‌ڵك به ده‌وری‌خۆیدا كۆ بكاته‌وه‌ره‌نگه‌بۆ ماوه‌یه‌كی‌كورت بتوانێ‌جه‌معێك خه‌ڵك به‌ده‌وری‌خۆیدا كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام بێ‌گومان به‌پێی‌ته‌جروبه‌ی‌تاریخیش ئه‌و جووره‌حیزبانه‌زۆر كه‌م توانیویانه‌سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن به‌تایبه‌ت له‌نێو كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌تاكه‌كانی‌وشیارن. مه‌سه‌له‌یه‌كی‌دیكه‌كه‌هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا یارمه‌تی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی‌كه‌حیزبێك به‌ره‌وپێش بچێ‌مه‌سه‌له‌ی‌دووربینی‌و ئایه‌نده‌نگه‌رییه، یانی‌حیزبێك هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌ی‌كه‌له‌چوارچێوه‌ی‌سیاسه‌تی‌رۆژدا ئیش ده‌كا وه‌كوو تاكتیكێك ده‌بێ‌دوورنمایه‌كی‌هه‌بێ‌بۆ كۆمه‌ڵگا كه‌ئێمه‌زۆر جار پێی‌ده‌ڵێین ئیستراتیژی‌یانی‌ئێمه‌ده‌مانهه‌وێ‌بزانین بۆ كۆمه‌ڵگای‌داهاتووی‌كوردی‌خۆمان له‌كوردستانی‌ئێراندا چ نه‌وعه‌كۆمه‌ڵگایه‌كمان هه‌بێ، ئه‌وه‌پێی‌ده‌ڵێن ستراتیژی. تاكتیكه‌كانمان ده‌بێ‌هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و ستراتیژییه‌بچێته‌پێشێ. مه‌سه‌له‌یه‌كی‌دیكه‌ش كه‌به‌نه‌زه‌ری‌من زۆر گرینگه‌ره‌نگه‌ئه‌و بۆچوونه‌گشتگیر نه‌بێ‌به‌ڵام به‌بۆچوونی‌من زۆر گرینگه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌ویش شه‌فافییه‌ت و راستگۆییه‌له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، حیزبێك كه‌خه‌بات ده‌كا بۆ رزگاری‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌بێ‌له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌راستگۆ بێ، چی‌له‌ده‌ستی‌دێ‌چی‌بۆ ده‌كرێ‌ئه‌وه‌باس بكا، خه‌ڵكه‌كه‌نه‌باته‌مه‌رحه‌له‌یه‌ك كه‌چاوه‌ڕوانیگه‌لی‌یه‌كجار زۆر و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یان بۆ بخولقێنێ، به‌ڵام دوایی‌به‌ده‌ستییه‌وه‌دابمێنێ. ئه‌وه‌مه‌سه‌له‌یه‌كی‌زۆر زۆر گرینگه‌كه‌زۆر جاری‌وا هه‌یه‌هێندێك له‌حیزبه‌كان ئه‌وه‌زۆر به‌گرینگ نازانن، زۆرتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌له‌نێو درووشمی‌قه‌به‌و بریقه‌داردا داهاتوویه‌كی‌خیاڵاوی‌بۆ كۆمه‌ڵگاكه‌یان درووست بكه‌ن، به‌ڵام چوونكه‌له‌كرده‌وه‌دا ناتوانن هه‌نگاوی پێویست و شوێندانه‌ر بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌هه‌ڵگرن ده‌بینی‌دوای‌ماوه‌یه‌كی‌كورت تێك ده‌شكێن یا ئیعتماد و باوه‌ڕی‌خه‌ڵك له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش بۆ حیزبێك گه‌وره‌ترین كۆسبه‌كه‌ئیعتمادی‌خه‌ڵكه‌كه‌ی‌له‌ده‌ست بدا ئه‌و خاڵانه‌به‌بۆچوونی‌من خاڵی‌زۆر گرینگن كه‌ده‌بێ‌بۆ به‌ره‌وپێشچوونی‌حیزبێك ده‌بێ‌له‌به‌رچاو بگیرێ.
پ: بۆچی‌حیزبی‌دێموكراتی‌كوردستانی‌ئێران وه‌ك حیزب و رێكخه‌ری‌بزووتنه‌وه‌ی‌میللی‌دێموكراتیك له‌كوردستانی‌ئێراندا پێناسه‌ده‌كرێ؟
و: ته‌عریفی‌حیزبی‌میللی‌ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی‌زۆر ساده‌بتوانین باسی‌بكه‌ین بریتییه‌له‌وه‌ی‌كه‌بۆ نموونه‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌كوو كورد كه‌ئێمه‌كاری‌بۆ ده‌كه‌ین، مافه‌كانی‌پێشێل كراوه، حه‌قی‌خوراوه، سته‌می‌لێده‌كرێ، بۆیه‌ش سته‌می‌لێده‌كرێ‌چوونكه‌كورده‌چوونكه‌شوناسی‌نه‌ته‌وه‌ییی‌هه‌یه، ره‌نگه‌ئه‌گه‌ر ئه‌و شوناسه‌ی‌نه‌بوایه‌ئه‌و سته‌مه‌ی‌لێنه‌كرابا كه‌وابوو حیزبی‌دێموكراتی‌كوردستان حیزبێكی‌نه‌ته‌وه‌ییه، خه‌بات ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی‌كه‌ئه‌و مافانه‌ی‌كه‌وه‌كوو نه‌ته‌وه‌ی‌كورد لێی‌پێشێلكراوه‌بۆی‌بگه‌ڕێنێته‌وه. ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌حیزبی دێموكرات جیاواز ده‌كاته‌وه‌له‌و حیزبانه‌ی كه‌بۆ نموونه‌ئایینین‌و به‌س بۆ ئایینێكی تایبه‌ت خه‌بات ده‌كه‌ن، یان حیزبێكن بۆ چین‌و توێژێكی تایبه‌ت خه‌بات ده‌كه‌ن، بۆ نموونه‌چینی كرێكار یان بۆ چینی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵگا. به‌ڵام كه‌ده‌ڵێن حیزبی دێموكرات، حیزبێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌به‌و مانایه‌كه‌حیزبێكه‌كه‌خه‌بات ده‌كات بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد، به‌هه‌موو چین‌و بیر‌و بڕواكانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌وه‌كه‌هه‌موویان وه‌كوو یه‌ك له‌ژێر سته‌مدان.
كاتێ ده‌ڵێن دێموكراتیك، به‌و مانایه‌یه‌كه‌ئه‌و ویست‌و داخوازیانه‌و ئه‌و رزگارییه‌له‌سیستمێكی دێموكراتیكدا رێگه‌پێدراوه، له‌سیستمێك كه‌خه‌ڵك خۆیان به‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیاندا زاڵ بن، واته‌له‌سیستمێكی ئایینی‌دا، له‌سیستمێكی تۆتالیتاریدا، له‌سیستمێكی چینایه‌تێدا ئه‌و ویست‌و داخوازییه‌دابین ناكرێت. كه‌وابوو بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌و بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین فه‌زایه‌كی دێموكراتیك پێك بێت. كاتێ باس له‌مه‌سه‌له‌ی رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكرات ده‌كه‌ین له‌خه‌باتێكی نه‌ته‌وایه‌تی دێموكراتیكدا، به‌و مانایه‌یه‌كه‌حیزبی دێموكرات له‌سه‌ره‌تاوه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌خه‌باتی كردووه، واته‌به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی مافه‌پێشێلكراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌كوردستانی ئێران‌دا له‌فه‌زایه‌كی دێموكراتیكدا خه‌باتی كردووه. بۆیه‌پێی‌ده‌ڵێن رێبه‌ری ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه، چوونكه‌حیزبی دێموكرات له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ئه‌و به‌رنامه‌ی هێنایه‌پێش‌و ده‌ستی كرد به‌كاركردن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، مه‌سه‌له‌ی دێموكراسی‌و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی به‌شێوه‌ی مودێرن‌و سه‌رده‌میانه‌ی خۆی مه‌تره‌ح نه‌بوو. حیزبی دێموكرات دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و سیستمه‌خه‌باته‌بوو له‌شێوه‌ی دێموكراتیكی خۆیدا، دیاره‌پێشتر به‌شێوه‌ی كلاسیك خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی كردووه، به‌ڵام هه‌روه‌ها كه‌پێشتر باسمان كرد له‌چوارچێوه‌ی حیزبێكی مودێرن‌و دێموكراتیكدا ئه‌و خه‌باته‌ی درێژه‌پێداوه‌و له‌سه‌ر هه‌مان شێوه‌به‌رده‌وامه، بۆیه‌ده‌ڵێن كه‌حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، رێبه‌ری خه‌باتی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیكه.
دیاره‌ئه‌وه‌به‌ومانایه‌نیه‌كه‌ئێستا بێجگه‌له‌حیزبی دێموكرات، هیچ حیزبێكی دیكه‌له‌و راستایه‌دا خه‌بات ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و بێرۆكه‌یه، حیزبی دێموكراتی كوردستان بووه.
پ: دێموكراسی چ وه‌ك شێوازێك له‌سیاسه‌ت، چ وه‌ك شێوازێك له‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌و حكوومه‌ت تا چ راده‌یه‌ك له‌كار‌و كرده‌وه‌و به‌رنامه‌و وتاری سیاسیی حیزب‌دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه؟
و: ئیمه‌سته‌مێك كه‌له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌مان هه‌یه‌و به‌گشتی‌ئه‌و هه‌موو زۆر‌و سته‌مه‌له‌ده‌یه‌كانی رابردووه‌وه‌هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه، له‌نه‌بوونی دێموكراسی‌دا ده‌بینین. بۆیه‌شتێكی زۆر ئاساییه‌كه‌ئێمه‌هه‌وڵ بده‌ین كه‌فه‌زایه‌كی دێموكراتیك هه‌م له‌نێو كۆمه‌ڵگادا‌و هه‌م له‌نێوخۆی حیزب‌دا پێك بێنین.
بۆ كۆمه‌ڵگا ئێمه‌به‌رنامه‌مان هه‌یه، له‌به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆی حیزبی دێموكرات‌دا گرینگترین‌و ئه‌ساسیترین به‌رنامه‌كان باسی له‌سه‌ر كراوه‌و به‌كرده‌وه‌بۆ ئه‌و به‌شه‌له‌خه‌بات كارمان كردووه، له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ‌بیر‌و بۆچوونه‌سیاسیه‌كانی دیكه‌و له‌گه‌ڵ‌كه‌سایه‌تییه‌سیاسییه‌كان و حیزبه‌سیاسیه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی، به‌دیالۆگ و تاوتوێ و ئاڵ‌وگۆڕی بیر‌وڕا كه‌بناغه‌ی دێموكراسیه، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ‌كۆمه‌ڵگا‌و له‌گه‌ڵ‌كه‌سایه‌تی‌و حیزبه‌كانی سیاسی ئێرانی‌و حیزبه‌كانی دیكه‌شه‌ئێمه‌كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. له‌نێوخۆی حیزب‌دا، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌له‌واقعدا چوارچێوه‌ی گشتیی ته‌شكیلاتی حیزب پێك دێنێت. به‌و مانایه‌كه‌ئۆرگانه‌كانی حیزبی، ئیداره‌ی حیزبی به‌ده‌ستی نوێنه‌رانی‌هه‌ڵبژێردراوه‌وه‌یه‌كه‌به‌بۆچوونی من یه‌كێك له‌حیزبه‌هه‌ره‌دێموكراتیكه‌كانه‌كه‌له‌چوارچێوه‌ی ئیداره‌ی خۆیدا به‌سیستمی دێموكراتیك كار ده‌كات، به‌و مانایه، كۆنگره‌كه‌باڵاترین ده‌زگای بڕیاردانی حیزبه، له‌نوێنه‌رانی به‌ده‌نه‌ی حیزب پێك دێت كه‌ئه‌و نوێنه‌رانه‌له‌فه‌زایه‌كی دێموكراتیك‌و یه‌كساندا ده‌نگ ده‌ده‌ن‌و نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌و نوێنه‌رانه‌ن كه‌له‌كۆنگره‌دا به‌شدار ده‌بن‌و كۆنگره‌پێك دێنن و ئه‌وانن كه‌هه‌ر له‌فه‌زای ئازادی كۆنگره‌دا، به‌رنامه‌و كار‌و كرده‌وه‌كانی حیزب له‌ماوه‌ی پێش كۆنگره‌دا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن بۆ ساڵانی داهاتوو تاكوو كۆنگره‌ی دیكه‌به‌رنامه‌گشتییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن‌و هه‌ر ئه‌وانن كه‌رێبه‌رایه‌تیی حیزب دیاری ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌چوارچێوه‌یه‌كه‌به‌و شێوه‌یه‌ده‌چێته‌پێش.
بێجگه‌له‌وه‌ئێمه‌له‌كار‌و كرده‌وه‌شدا، له‌حیزبه‌كه‌مان‌و له‌ئۆرگانه‌كانماندا كاره‌كان به‌شێوه‌ی جه‌معی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، واته‌ئه‌گه‌ر به‌شێكمان هه‌یه‌له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانماندا، ئه‌و به‌شه‌به‌شێوه‌ی ئۆرگان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به‌حقووقی یه‌كسان له‌وێدان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كاره‌كانیان مه‌شوه‌ره‌ت ده‌كه‌ن، بیر‌وڕا ده‌گۆڕن، نه‌زه‌ر ده‌ده‌ن‌و باشترین رێگه‌هه‌ڵده‌بژێرن بۆ به‌ره‌و پێشبردنی به‌رنامه‌كانیان كه‌ئه‌ركی ئه‌و ئۆرگانه‌یه. كه‌وابوو ئێمه‌هه‌م له‌كۆمه‌ڵگادا هه‌وڵ ده‌ده‌ین دێموكراسی نه‌هادینه‌بێت، خه‌ڵك فێری دێموكراسی بێت‌و كۆمه‌ڵگای حیزبییشمان كردۆته‌نموونه‌بۆ چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا گه‌وره‌كه‌مان كه‌كوردستانه، له‌حیزبی دێموكرات‌دا ئه‌وه‌مان پیاده‌كردووه‌و ده‌ێبه‌ینه‌پێش.
پ:حیزبی ره‌سه‌ن به‌چ جۆره‌حیزبێك ده‌گۆترێت‌و پێوانه‌كانی چین؟
و: پێم وایه‌كه‌كاتێ باس له‌حیزبێكی ره‌سه‌ن ده‌كرێت، له‌كورده‌واریدا به‌واتای حیزبێكه‌كه‌له‌بیرگه‌ی گشتیی خه‌ڵكدا جێی كردۆته‌وه، ئه‌وه‌به‌حیزبێكی ره‌سه‌ن ده‌ناسرێت، یان بڵێین ئه‌وه‌یه‌كێك له‌پێناسه‌كانی حیزبێكی ره‌سه‌نه‌كه‌كاتێ نێوی ده‌به‌ی، له‌بیرگه‌ی خه‌ڵكدا حوزووری هه‌یه، جا چ به‌چاك یان به‌خراپ، وه‌كوو مێژوویه‌ك خه‌ڵك ده‌یناسێت. به‌ڵام ره‌سه‌نایه‌تی هه‌ر ئه‌وه‌نیه‌كه‌حیزبێك له‌بیرگه‌ی خه‌ڵكدا حوزووری هه‌بێت. ره‌سه‌نایه‌تی به‌بۆچوونی من زۆرتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ كار‌و كرده‌وه‌ی حیزبێك كه‌چه‌ند له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی سه‌رده‌م هاوئاهه‌نگه. چوونكه‌ئێمه‌به‌ئه‌زموون بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌كه‌جاری وا هه‌یه‌حیزبێكی نوێ دێته‌ئاراوه‌كه به‌ماوه‌یه‌كی كورت ده‌توانێ كار‌و كرده‌وه‌ی خۆی به‌جۆرێك له‌بیر‌وڕای گشتیدا جێگیر بكات و له‌حیزبه‌كۆنه‌كه‌پێش بكه‌وێت، چوونكه‌كار‌و كرده‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ ویست‌و داخوازییه‌كانی سه‌رده‌م‌و ئه‌و نه‌سڵه‌دا كه‌له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوون، باشتر هاوئاهه‌نگ ده‌كات.
پ: پێشه‌نگ بوون‌و پێشره‌و بوون له‌روانگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه‌چۆن مانا ده‌گرێته‌وه؟
و: پێشه‌نگ بوونیش له‌واقعدا بۆ حیزبی دێموكرات و بۆ هه‌ر حیزبێكی دیكه، ده‌گه‌ڕێته‌بۆ ئه‌و به‌رنامه‌و بیر‌و بۆچوونانه‌ی كه‌له‌سه‌رده‌مێكدا ره‌نگه‌خه‌ڵكی ئاسایی بۆیان زۆر گرینگ نه‌بێ یان هه‌ر سه‌ره‌نجی پێ نه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و حیزبه‌ی كه‌پێشڕه‌وه‌و سه‌ره‌نجی پێ ده‌دات، داهاتوو ده‌بێنێت‌و ئه‌و كات ئه‌و حیزبه‌به‌مانای پێشڕه‌وه. ئه‌گه‌ر بمه‌وێت نموونه‌یه‌ك بێنمه‌وه‌له‌حیزبی دێموكرات‌دا، داگیركردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای شۆڕشدا بوو، له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵێك به‌نێودانشجویان مسلمان باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكایان داگیر كرد، ئه‌وانه‌ی كه‌ئه‌و سه‌رده‌مه‌یان به‌بیر دێت، ده‌بینین كه‌هه‌موویان ئه‌و كاره‌یان په‌سه‌ند ده‌كرد، ئه‌و كاره‌یان به‌كارێكی شۆڕشگێڕانه‌نێو ده‌برد، درووشمیان بۆ ده‌دا، رۆژانه‌له‌ده‌وری باڵوێزخانه‌كه‌دا كۆ ده‌بوون، خۆپیشاندانیان ده‌كرد وه‌كوو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره، خه‌ڵك ئه‌وه‌یان به‌كرده‌وه‌یه‌كی دژی ئه‌مپریالیستی ده‌زانی.
به‌ڵام حیزبی دێموكرات له‌و كاته‌دا رایگه‌یاند كه‌ئه‌و كاره‌له‌گه‌ڵ یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌دژایه‌تیدایه‌و ئه‌و كاره‌كارێكی خراپه‌و زه‌ره‌ری ئه‌و كارانه‌له‌دواییدا بۆ خه‌ڵك ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌و ده‌م كه‌حیزبی دێموكرات ئه‌و قسانه‌ی ده‌كرد، ئیتهاماتێكی زۆر به‌سه‌ر حیزبی دێموكرات‌دا ده‌باری، كه‌ئه‌وانه‌سه‌ر به‌ئه‌مریكان‌و سه‌ر به‌ئه‌مپریالیستن‌و ئه‌و جۆر قسانه‌كه‌ئه‌و ده‌م باو بوو.
به‌ڵام ئێستا پێم وابێ ئیدی بۆ هه‌موو كه‌س‌و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خۆیان له‌داگیركردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكادا به‌شدار بوون ده‌ركه‌وت كه‌ئه‌و كرده‌وه‌یه‌چه‌نده‌دواكه‌وتوانه‌و دوور له‌یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌یی بوو. ئه‌وه‌وه‌كوو نموونه‌یه‌ك بوو كه‌من به‌پێشڕه‌و بوونی ده‌بینم، به‌كورتی ده‌توانم بڵێم كه‌پێشره‌و بوون به‌واتای ئه‌وه‌كه‌حیزبێك، له‌خه‌ڵكی ئاسایی خۆی له‌پێشتر بێت، له‌باری بیركردنه‌وه، بۆچوونی سیاسی‌و هه‌روه‌ها خه‌می دامه‌زراندنی داهاتووی كۆمه‌ڵگاكه‌ی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر وه‌كوو خه‌ڵكه‌كه‌بوو، خه‌ڵك چی گوت ئه‌ویش بۆ پێ خۆش بوونی‌خه‌ڵك هه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌یید كرد، ئێتر ئه‌وه‌له‌موشه‌خه‌سات‌و پێناسه‌كانی پێشڕه‌و بوون نیه.
پ: سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك به‌شێك له‌ناسنامه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، چۆن پێناسه‌و پراكتیزه‌كراوه؟
و: سه‌ربه‌خۆیی، ره‌نگه‌ئه‌ویش بۆ خۆی پێناسه‌ی جۆراوجۆری بێت، به‌ڵام ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی‌حیزبی دێموكرات كه‌ئێمه‌باوه‌ڕمان پێیه‌تی، سه‌ربه‌خۆیی له‌بڕِیارداندایه، به‌و مانایه‌كه‌رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكرات، به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی رووداوه‌كان بارودۆخی ناوچه‌و ئێران‌و بارودۆخی كوردستان‌و ره‌وتی رووداوه‌كان، له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌گشتییه‌كان و مه‌سه‌له‌گرینگه‌كاندا بڕیار ده‌دات و بناغه‌ی ئه‌و بڕیاردانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌سه‌ر قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی. واته‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی چۆن بخوازێت، حیزبی دێموكرات به‌و شێوه‌یه‌بڕیار ده‌دات، ئه‌وه‌سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانه. له‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانه‌دا به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌بۆ نموونه‌كۆماری ئیسلامی ئێستا خۆی به‌وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌زانێ‌و ته‌ئسیراتی لاوه‌كی وه‌رناگرێ، حیزبی دێموكرات ته‌ئسیراتی لاوه‌كی به‌به‌رچاو ده‌گرێت، چۆنكه‌ئێمه‌پێمان وایه‌كه‌حیزبی دێموكرات‌و گه‌لی كورد له‌ئاسماندا هه‌ڵنه‌كه‌وتون، به‌ڵكوو له‌سه‌ر گۆی‌زه‌وین‌و له‌سه‌ر گۆی‌زه‌ویش هه‌موو ئاڵ‌وگۆڕه‌كانی سه‌رده‌م، بیر‌وبۆچوونه‌كانی خه‌ڵك، هه‌م خه‌ڵكی كوردستان وهه‌م خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ری كوردستان، به‌شێك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ‌و به‌شێكیش به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ته‌ئسیر داده‌نێت، حیزبی دێموكرات ئه‌وانه‌له‌به‌رچاو ده‌گرێت‌و به‌له‌به‌رچاو گرتنی هه‌موو ئه‌وانه‌بڕیار ده‌دات. له‌و بڕیاردانه‌دا ره‌نگه‌هێندێك كه‌س پێی خۆش بێت‌و هێندێك كه‌س پێی ناخۆش بێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌كه‌حیزبی دێموكرات بۆ ئه‌وه‌بڕیار نادات كه‌بۆ نموونه‌فڵانه‌ده‌وڵه‌ت‌و فڵانه‌هێز ئه‌و بڕیاره‌ی پێ خۆشه‌یان پێی ناخۆشه. بڕیار ده‌دات دوای ئه‌وه‌ی‌موتالیعه‌ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌چ شتێك به‌قازانجی حیزبی دێموكرات و به‌شێوه‌یه‌كی گشتییتر به‌قازانجی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌كه‌حیزبی دێموكرات خه‌باته‌كی له‌پێناوی ئه‌و نه‌ته‌وه‌دایه، ئه‌وه‌سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانه، ره‌نگه‌له‌بڕگه‌یه‌كدا به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌رێبه‌رایه‌تی حیزب پێی ده‌گات‌و بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، دوچاری هه‌ڵه‌بێت‌و ئیتلاعاتی درووستی به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتبێت‌و به‌ئه‌ندازه‌ی كافی وتوووێژی له‌سه‌ر نه‌كردبێت، نه‌زه‌ر‌و بۆچوونی خه‌ڵكی وه‌رنه‌گرتبێت، ره‌نگه‌نه‌تیجه‌كه‌ی هه‌ڵه‌ده‌رچێت.
به‌لام ئه‌گه‌ر حیزبێك، سه‌ربه‌خۆیی بیر‌وباوه‌ڕی نه‌بێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌بڕیار بدات كه‌وه‌كوو ئه‌وه‌عه‌رزم كرد كه‌ئه‌وڕۆ خه‌ڵك چی پێ خۆش بێت كه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌بڕیار بدات كه‌فڵان كه‌س یان فڵان هێز پێی خۆشه‌یان پێی ناخۆشه، ئه‌وه‌هه‌میشه‌دوچاری هه‌ڵه‌ده‌بێت. بۆیه‌به‌بۆچوونی من سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان له‌حیزبی دێموكرات‌دا به‌و مانایه‌یه‌نه‌به‌و مانایه‌یه‌كه‌سه‌رفی نه‌زه‌ر كردن له‌كه‌س‌و كه‌س به‌هیچ نه‌زانین‌و بۆ لایه‌نێك حساب نه‌كردن، نه‌به‌و شێوه‌یه‌نیه.
پ: له‌گوتاری سیاسی‌و له‌جۆری خوێندنه‌وه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دێموكراسی وه‌ك ئۆلگویه‌كی سیاسی له‌ره‌فتاری سیاسی چ جێگه‌و پێگه‌یه‌كی هه‌یه؟
و: كاتێ ئێمه‌له‌وتاری خۆماندا باس له‌مه‌سه‌له‌ی دێموكراسی ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان ته‌نیا دێموكراسی له‌كوردستاندا نیه، به‌ڵكوو دێموكراسی له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا كه‌كوردستان به‌شێكه‌له‌و سه‌رتاسه‌ریه‌و پێمان وایه‌كه‌ئه‌گه‌ر هه‌موو ئێران نه‌بێته‌پانتایه‌كی‌دێموكرات، ده‌سه‌ڵاتێكی دێموكرات‌و به‌ڕیوه‌به‌رییه‌كی دێموكرات، ئێمه‌بۆ خۆمان وه‌كوو كورد‌و وه‌كوو جه‌زیره‌یه‌ك ناتوانین دێموكراسی پیاده‌بكه‌ین له‌وڵاتێكدا كه‌دێموكراسی نه‌بێت، ئه‌وه‌له‌لایه‌كه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ئێمه‌ته‌نیا باس له‌چاره‌نووسی میلله‌تی كورد ناكه‌ین، به‌ڵكوو باس له‌چاره‌نووسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ده‌كه‌ین بۆیه‌له‌به‌رنامه‌ی خۆماندا ئیرائه‌ی سیستمێكی ئه‌وتۆ ده‌كه‌ین كه‌له‌داهاتوودا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بگرێته‌وه‌و بتوانن له‌مافی وه‌ك یه‌ك كه‌ڵك وه‌ربگرن‌و ببنه‌خاوه‌نی بڕیاری نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و له‌به‌ڕیوه‌بردنی گشتیی ولاتدا له‌چوارچێوه‌ی قانوونێكی دێموكراتیكدا به‌شداربن.
له‌و روانگه‌وه‌قه‌ت نه‌ماوه‌ته‌وه‌له‌چوارچێوه‌ی جوغرافیایی كوردستاندا، له‌و روانگه‌وه‌به‌ڵێ وتاری حیزبی دێموكرات و به‌رنامه‌ی حیزبی دێموكرات، به‌رنامه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ریه.
پ: زۆر جار ده‌گوترێت، شۆڕش هی نه‌سڵه‌كانه، ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ك پره‌نسیپێكی رێكخراوه‌یی‌و بنه‌مایه‌ك بۆ چالاكی و خه‌بات تا چ راده‌یه‌ك له‌قۆناقه‌جیاجیاكانی خه‌بات و تێكۆشانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا جێگیر بوو؟
و: هه‌ر نه‌سڵێك خه‌بات ده‌كا بۆ ویست‌و داخوازه‌كانی خۆی، جا ئه‌و ویست‌و داخوازه‌هه‌ر شتێك بێت. به‌ڵام كه‌نه‌سڵ ده‌گۆڕێت، كاتێ كه‌ئامانجه‌كان به‌دی نه‌هاتوون، نه‌سڵی نوێ دووباره‌درێژه‌ده‌دات به‌و خه‌باته‌ی كه‌له‌نه‌سڵی پێشوودا بووه. ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كان به‌رئاورده‌بوو بێت، نه‌سڵی نوێ هێندێك داخوازی تازه‌ی بۆ دێته‌ئاراوه‌كه‌ره‌نگه‌له‌نه‌سڵی پێشوودا ئه‌و داخوازیه‌مه‌تره‌ح نه‌بووبێت یان زه‌روره‌تی ئه‌وه‌لیه‌ی نه‌بووبێت. بۆیه‌ئه‌و قسه‌ی دروسته‌كه‌خه‌بات هی نه‌سڵه‌كانه، هه‌ر نه‌سڵێ بۆ خۆی پێداویستی‌و مه‌سائیل‌و مۆشكلاتی هه‌یه‌كه‌خه‌باتی بۆ ده‌كا بۆیه‌كه‌بتوانێ به‌ده‌ستی بێنی. جا به‌هه‌ر شكڵێك كه‌له‌خه‌باتدا بێت زۆر گرینگ نیه‌و ته‌فاوت له‌مه‌وزوعدا ناكات، به‌ڵام خه‌باتی بۆ ده‌كات.
هیچ نه‌سڵێك بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی خۆی كه‌پێی وایه‌ده‌بێ به‌ده‌ستی بێنێ له‌خه‌بات ناوستێ، به‌ڵام بنه‌مای ئه‌و خه‌باته‌له‌رابردوودا دامه‌زراوه، واته‌رابردوو یان بڵێن نه‌سڵه‌كانی پێشوو خه‌باتیان دامه‌زراندووه‌وه‌كوو ریشه‌یه‌ك خۆی قایم كردووه‌له‌كۆمه‌ڵگادا، نه‌سڵه‌كانی داهاتوو ئه‌و خه‌باته‌نوێ ده‌كه‌نه‌وه. وه‌كوو دارێكی به‌هێز كه‌ریشه‌ی داكوتاوه‌و ئه‌و ریشه‌یه‌ئه‌گه‌ر وه‌كوو نه‌سڵه‌كانی پێشوو چاو لێ بكه‌ین كه‌ریشه‌ی داكۆتاوه، ئه‌و داره‌هه‌موو ساڵێك له‌به‌هاردا لق‌و پۆپی تازه‌ده‌رده‌كا، ئه‌و پۆپه‌تازانه‌نه‌سڵی نوێن كه‌دێنه‌سه‌ر و خه‌بات ده‌كه‌ن‌و ئه‌و خه‌باته‌ده‌به‌نه‌پێش.
مانای دیكه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه‌هه‌ر نه‌سڵێك بۆ خۆی زه‌رووره‌ته‌كانی خۆی ته‌شخیس ده‌دات، بۆ خۆی ده‌زانێ كه‌چی ده‌وێ، ئه‌وه‌به‌و مانایه‌یه‌كه‌ئه‌و نه‌سڵه‌نوێیه، ناكرێ خه‌باتی نه‌سڵه‌كانی پێشوو بهدهستیكهم بگرێ، چۆنكه‌نه‌سڵی پێشوویش ویست‌و داخوازی خۆی هه‌بووه‌و مه‌تره‌حی كردووه‌و ده‌بێ حۆرمه‌ت دابنرێت بۆ بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌و نه‌سڵه‌ی رابردوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌سڵه‌ی ئێستا مافی ئه‌وه‌ی نیه‌كه‌چاره‌نووسی نه‌سڵه‌كانی داهاتوو دیاری بكات یان رێباز بۆ نه‌سڵه‌كانی داهاتوو دیاری بكات، چۆنكه‌ئه‌وه مافی نه‌سڵی داهاتووه‌و ده‌بێ خۆیان دیاری بكه‌ن. به‌ڵام گرینگ به‌رده‌وام بوونی خه‌باته‌بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف، كه‌ده‌بێ وجوودی هه‌بێت و ئه‌و نه‌سڵه، نه‌سڵی ئه‌و رۆژه‌یه‌كه‌بتوانێ چۆنیه‌تی ئه‌و خه‌باته‌سازماندهی بكات، به‌رنامه‌ڕێژی بۆ بكات و به‌ڕێوه‌ی ببات.
به‌لام من له‌و رۆژانه‌دا كه‌به‌ره‌به‌ری 25ی گه‌لاوێژ، رۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه، ئه‌مه‌وێ له‌م ده‌رفه‌ته‌كه‌ڵك وه‌ربگرم‌و پیرۆزبایی خۆم به‌هه‌موو خه‌ڵكی كورد له‌كوردستانی ئێران بڵێم، به‌تایبه‌تی به‌بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانمان، كه‌له‌واقعدا حیزبی دێموكرات مه‌دیونی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌یه‌و هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی كه‌له‌هه‌ر كوێی ئه‌و دنیایه‌دا بۆ ئامانجه‌كانی حیزبی دێموكرات، بۆ ئامانجه‌كانی 25ی گه‌لاوێژ خه‌بات ده‌كه‌ن و له‌تێكۆشاندان، به‌تایبه‌تی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی كه‌له‌نێوخۆی كوردستانی ئێران‌دا و له‌ژێر زۆر و زوڵم و سته‌می له‌ڕابه‌ده‌ری كۆماری ئیسلامی‌دا خه‌بات و تێكۆشان ده‌كه‌ن و راناوه‌ستن و كۆڵ ناده‌ن و هه‌موو زه‌بر و زۆره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌یتوانیویه‌ئه‌وان به‌چۆكدا بێنێ، پیرۆزباییان پێ ده‌ڵێم و ئاوات ده‌خوازم هه‌موویان به‌ئامانجه‌كان و مه‌راقه‌كانیان بگه‌ن تا گه‌یشتن به‌ئێرانێكی دێموكراتیك‌و فیدراڵ.