کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەر کراوی خەڵکی سەڵماس هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە

12:55 - 17 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەڵماس کە زیاتر لە یەک حەوتوویە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کراوە، ناڕوونە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی شەهرووز مامەدی کوڕی سەعید، خەڵکی گوندی ئاق بەرزەی سەڵماس و تەمەن ٣٩ ساڵ، پاش یەک حەوتوو بانگهێشت و دەسبەسەر کران، لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
ئەمە لەحاڵێک دایە کە باوکی شەهرووز چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنیەتیییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکی وەرنەگرتووەتەوە.
ناوبراو بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، تۆمەتی وەپاڵ دراو و ناڕوونیی چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە نیگەرانیی و پەرۆشییەکانی بنەماڵەکەی زێدەتر کردووە.