• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٤ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی کۆتایی ٢٤مین دەورەی نێونجی سیاسی

زایینی: ١٨-٠٤-٢٠١٢ - هەتاوی: ١٣٩١/٠١/٣٠ - ١٩:٢٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی کۆتایی ٢٤مین دەورەی نێونجی سیاسی
کوردستان میدیا: رێوڕەسمی کۆتایی دەورەی ٢٤ی نێونجیی سیاسی، لەلایەن کۆمیسیۆنی ئاموزشی حدک ئێران لە ساڵۆنی رێوڕەسمەکانی حیزب بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رێکەوتی٣٠ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بەبۆنەی کۆتایی هاتنی دەورەی ٢٤ی نێونجیی سیاسی لەلایەن کۆمیسیۆنی ئامووزشی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە بە بەشداریی بەڕێز "مستەفا هیجری" بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و پاشان پەیامی کومیسیۆنی ئامووزشی حدک ئێران لەلایەن بەڕێز "حوسێن نازادار" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییەوە پێشکەش کرا.

دواتر راپۆرتی ئاموزشیی دورەی ٢٤ی نێونجیی سیاسی، لەلایەن بەڕێز "رەسووڵ محەممەدزادە" راوێژکاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانەوە خوێندرایەوە.

پەیامی دەورەی ٢٤ی نێونجیی سیاسی، لەلایەن بەڕێز "سمایل رەحمانی"، یەکێک لە بەشدارانی دەورەوە، پێشکەش کرا.

لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر سێ کادری سەرکەوتووی دەورە، بەناوکانی بەڕێزان "سەرکەوت سەمەدی" پلەی یەکەم، "هیوا میرزایی" پلەی دووەم و "سمایل مەعرووفی"، پلەی سێیەم، لەلایەن بەڕێز "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبەوە پێشکەش کرا.

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک