کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بریندار بوونی کۆڵبەرێکی کورد لە سەردەشت بەهۆی تەقەی هێزە ئینتزامییەکان

18:37 - 18 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئێران لە ناوچەی سەردەشت بە توندی بریندار و پاشان رەوانەی نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوێنێ شەو رێکەوتی ١٨ی بەفرانبار، هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، کۆڵبەرێکی کوردیان بەناوی سمکۆ ئەحمەدی کوڕی کەریم، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت، لە گوندی بێتووشی سەردەشت داوەتە بەر دەستڕیژی گوللـە و لە ئاکامدا بە توندی بریندار بووە.
یەکێک لە شایەتحاڵانی رووداوەکە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاندووە، سمکۆ ئەحمەدی لەلایەن پشتەوە بە توندی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان کراوە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لەسەر دۆخ و رێژەی توند بوونی برینەکەی سمکۆ، هیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.