کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی کرێکاری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە، بانگهێشت و دەسبەسەر کرا

18:28 - 20 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بانگهێشت و دەسبەسەر کردنی چالاکانی کرێکاری لە شاری مەهاباد بەردەوامە.
کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، رێکەوتی ١٩ی بەفرانبار، یووسف آب‌ خەرابات، چالاکی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە بانگهێشت کرا.
بەپێی ئەم سەرچاوەیە هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
چەند رۆژ پێشتریش محەممەد مەولانایی و واحید سەیدە، دوو چالاکی کرێکاریی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهابادەوە بانگهێشت و دەسبەسەر کران و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان هیچ زانیارییەک لەسەر ناوبراوان لەلایەن ناوەندە پیوەندیدارەکانەوە ئاشکرا نەکراوە.