کوردستان میدیا: وەزارەتی ئەمنیەتی نەتەوەیی ئازەربایجان هەواڵی دەسبەسەر کردنی چەند ئەندامی سەربە لقێکی گرووپی ئەلقاعیدەی بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی رادیۆ فەردا، وەزارەت ئەمنیەتی نەتەوەیی ئازەربایجان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، تێکهەڵچوونی دژە تیرۆرستیی هێزە ئەمنیەتییەکان لە رێکەوتی ١٩ی خاکەلێوە، کە بووە هۆی کوژرانی سەرهەنگێکی وەزارەتی ئەمنیەت، بە دەسبەسەر کردنی ١٧ ئەندامی گرووپێکی تیرۆریستی بە رێبەریی کەسێک بە ناوی وقار پاراداف کۆتایی پێهات و لێپرسینەوەکان دەرخەری ئەوەن کە ژمارەیەک لەم تیرۆریستانە لە ئێران و سووریە ئامووزشیان بینیوە.
بەگوێرەی ئەم راپۆرتە و بە پشت بەستن بە وەزارەتی ئەمنیەتی نەتەوەیی ئازەربایجان، وقار پاراداف، بەرپرس و دامەزرێنەری ئەو تۆرە تیرۆریستییە، سەربە لقی جیهادی ئیسلامیی گرووپی ئەلقاعیدە، لە نێوەڕاستی هاوینی ساڵی رابردوو تۆڕێکی تیرۆریستیی لە ئازەربایجان پیکهێناوە و ئەندامەکانی بۆ ئامووزشی نیزامی و عەقیدەتی نێردراونە ئێران و سووریە.
بەپێی راپۆرتی وەزارەتی ئەمنیەتی نەتەوەیی ئازەربایجان، ژمارەیەک لەم تیرۆریستانە لە شەڕەکانی دژی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستاندا بەشدارییان کردووە.
ئازەربایجان لە درێژەی دوو مانگی رابردوودا ٢٤ کەسی بە تۆمەتی هاوکاری و سیخوڕی بۆ سپای پاسداران و وەزارەت ئیتیلاعاتی ئێران دەسبەسەر کردووە.