کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لە بریتانیا دیداری لەگەڵ ئەندام پارلمانێکی ئەو وڵاتە پێکهێنا

20:44 - 21 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: رزگار ئالانی نوێنەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا، لەگەڵ فەییان هامیلتۆن دیدار و چاوپێکەوتنی پێکهێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار، نوێنەری حیزبی دێمۆکرات لە وڵاتی بریتانیا چاوی بە ئەندام پارلمانی ئەو وڵاتە فەییان هامیلتۆن کەوت و لەسەر کۆمەڵێک پرسی پێوەندیدار ئاڵۆگۆڕی بیروڕایان کرد.
بارودۆخی ئێستای حیزبی دێمۆکرات، بارودۆخی ئێران و کوردستان بەتایبەتی، کاریگەریی گەمارۆکان لەسەر رێژیمی ئێران، رێککەوتننامەی حیزبی دێمۆکرات و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و بارودۆخی کوردەکانی سووریە کۆمەڵە بابەتێک بوون کە ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا.