کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاودیتنی دوو شاندنی حیزبی دێمۆکرات و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

14:53 - 22 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، سەردانی دەفتەری پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی لە شاری سلێمانی کرد.
بەپێێ راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێكەوتی ٢١ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، شاندێکی پێوەندییە كوردستانییەكانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بێهرووز ئەردەڵان، سەردانی پێوەندییەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانی لە شاری سلێمانی كرد و لەلایەن شاندێکی پێوەندییەكانی حیزبەوە بە سەرپەرستیی محەمەد ساحیبی بەرپرسی پێوەندییەكانی حیزب لەو شارە پێشوازیی لێ کرا.
لەم دیدارە محەممەد ساحیبی باسێكی لەسەر ئاڵوگۆڕكانی ناوچە و ئێران و كوردستان و هەروەها پێویستیی هاوكاریی هێزە سیاسییە ئێرانی و كوردستانییەكان بۆ ئەم قۆناغەی خەبات كرد.
پاشان بێهرووز ئەردەڵان بارودۆخی ئێران و رۆڵی هێزە كوردستانییەکان لە دوارۆژی ئێران و چۆنیەتیی هاوكاریی چەند لایەنەی هێزەكانی ئوپۆزیسیۆنی هێنایە بەر باس.
لە كۆتایی ئەم دانیشتنەدا هەر دوولا لەسەر بەردەوام بوونی پێوەندییەکانیان پێداگرییان کردەوە.