کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی مامۆستایەکیی ئایینیی لە شاری شنۆ

18:54 - 31 خاکەلێوه 2712

کوردستان میدیا: مامۆستایەکی ئایینیی نیشتمانپەروەر و کەسایەتییەکی ناوداری شاری شنۆ، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەوڵێک کە لەلایەن یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێرانەوە بە دەستی ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، مامۆستا مەلا سەید مستەفا تیشی ناسراو بە واژی کوڕی برایم، مامۆستا و کەسایەتیی ناسراو و خۆشەویستی ناوچەی شنۆ، لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مەلا مستەفا کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشەویستی خەڵک ناوچەی شنۆ بوو. تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای گەرمی خەڵکی ئەو ناوچەیە و ئاشنایانیدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئێران پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری مامۆستا مەلا مستەفا و خەڵکی شاری شنۆ و هەروەها یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران دەکات و خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێت.

رۆحی شاد بێت