کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی سیاسیی کورد بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج دوور خرایەوە

14:24 - 23 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: سمکۆ خلقەتی زیندانی سیاسیی کورد لە بەندی ٣٥٠ زیندانی ئەوینەوە بۆ ساڵۆنی ١٢ی زیندانی رەجایی شاری کەرەج دوور خرایەوە.
هەواڵدەریی هرانا بڵاوی کردەوە، سمکۆ خلقەتی زیندانی سیاسیی تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد بە تۆمەتی هەوڵدان لەدژی تەناهیی نەتەوەیی لە رێگەی سیخوڕی بۆ حیزبێکی کوردیی دژبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە ١٥ ساڵ زیندان سزا دراوە.
ئەو هاووڵاتییە رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢١ی بەفرانبار، لە بەندی ٣٥٠ زیندانی ئەوینەوە بۆ ساڵۆنی ١٢ی بەندی ٤ی بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج دوور خراوەتەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی لە شاری ئەراک دەسبەسەر و پاشان بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەوین راگوێزرا و بۆ وەرگرتنی وتووێژێکی تەلەفزیۆنی خرابووە ژێر ئازار ئەشکەنجە.