کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە بواری ئازادیی ئابوورییەوە لە ریزی خراب‌ترین وڵاتانی جیهان دایە

21:31 - 23 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: لە ریزبەندی ساڵی ٢٠١٣ی وڵاتانی جیهاندا لە بواری ئازادیی ئابوورییەوە کەلە ئەمریکادا بڵاو بووەتەوە، ئێران لە نێو ١٧٧ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٦٨ی هەیە.
لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینیشدا ئێران لە نێو ١٧٩ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٧١ لە بواری ئازادیی ئابووریدا هەبووە.
رێژیمی ئێران لەم چەند ساڵەی دواییدا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە بەهۆی گوماناوی بوونی بەرنامە ناوکییەکەی، کرایە ئامانجی گەمارۆی توندی ئابووری.
لە ریزبەندی ساڵی ٢٠١٣دا وڵاتانی هونگ کۆنگ، سەنگاپوور و ئوسترالیا وەکوو ئازادترین وڵاتان لە بواری ئابوورییەوە بە ریز پلەی یەکەم هەتا سێیەمیان هەیە.

3362.jpg


لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستیشدا ئازادیی ئابووری لە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو خراپ‌تر بووە.
وڵاتی بەحرەین لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بە پلەی ١٢ی جیهان، باشترین ریزبەندی ئازادیی ئابووری بۆ خۆی مسۆگەر کردووە.