کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو شیرکەتی فڕۆکەوانیی ئورووپا، فڕینەکانی خۆیان بۆ ئێران راگرت

14:20 - 24 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: دوو شیرکەتی فڕۆکەوانیی ئورووپا بەناوەکانی KLM و ئوتریش ئەیر لاینز فڕینەکانی خۆیان بۆ ئێران راگرت.
هەواڵدەریی رۆیتێرز بڵاوی کردەوە، ئەم شیرکەتانە لە کاتێکدا ئەم بڕیارەیان داوە کە بەهای دراوی ئێران بە رێژەیەکی بەچاو دابەزیوە و لە ئاکامی گەمارۆکانیشدا توانایی ماڵیی موسافیران بۆ کڕینی بلیت و لە ئەنجامیشدا پڕ نەبوونەوەی کورسیی فڕۆکەکان، ئەم فڕینەنەیان راگرتووە.
شیرکەتی هوڵەندیی KLM ماوەی زیاتر لە چوار رۆژ فڕینەکانی خۆی بۆ ئێران راگرتووە و هێشتا لە ئێراندا بلتی ئەم شیرکەتە دەفرۆشرێت.
شیرکەتی فڕۆکەوانیی ئوتریش ئەیر لاینزیش بەهۆی کەمیی موسافیر، فڕینەنکانی خۆی بۆ ئێران رادەگرێت و ئەمڕۆ ٢٤ی بەفرانبار دوایین فڕینی خۆی لە شاری ڤییەنەوە بۆ تاران ئەنجام دەدات.
بەهای دراوی ئێران لە هاوینی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا لەسەدا ٤٠ دابەزینی بووە و هەروەها بلیتی فڕینە نێوخۆییەکانی ئێران لەسەدا ٦٥ و نرخی بلیتی فڕینەکانی دەرەوەی ئێران هەتا ١٠٥ لەسەد گران‌تر بووە.