کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد پێشیان بە چاوپێکەوتنی بنەماڵەی سێ‌ دەسبەسەر کراوی کورد گرت

13:04 - 25 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بنەماڵەی سێ‌ دەسبەسەر کراوی کورد لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕ و هاوسەرەکانیان لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی رێژیم لەشاری مەهاباد بێبەری کران.
لێپرسراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد پێشیان بە ملاقاتی محەممەد مەولانایی، یووسف ئاب خەرابات و واحید سەیدە گرت.
کۆمێتەی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی دامەزراوە کرێکارییەکان بڵاوی کردەوە، کوڕی محەممەد مەولانایی کە چاوەڕێی چاوپێکەوتن لەگەڵ باوکی بوو، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە بێ‌ حورمەتی زۆری پێکرا.
ماوەی حەفتەیەک لەمەوبەر سێ‌ چالاکی کرێکاری لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی سەربە ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کران.

3381.jpg


سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە، ئەو سێ‌ هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە ١‌ی مەی رۆژی جیهانی کرێکار کەلە مەهاباد بەڕێوە چووبوو، دەسبەسەر کراون.
یەکێک لە دەسبەسەر کراوەکان بە ناوی یووسف ئاب خەرابات لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنیەتییەوە دەسبەسەر کرا.