کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی ترۆندهەیمی نوروێژ رێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٣ی بەفرانبار، کۆمیتە ناوچەی حیزبی دێمۆکرات لە شاری ترۆندهەیمی نوروێژ، بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی دانیشتووی ئەو شارە، لە رێوڕەسمێکدا ٦٧مین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بەرز راگرت.
سەلیم شێخەپوور بەڕێوەبەری بەرنامە و ئەندامی کۆمیتە ناوچەی ترۆندهەیم، ریزبەندی بڕگە و بابەتەکانی رێوڕەسمەکەی بۆ بەشداران خستە روو.
سەرەتای ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی یەک خولەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن له شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی ناوچەی حیزبی دێمۆکرات لە ترۆندهەیم بەبۆنەی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لەلایەن فەرەیدوون میرزایییەوە خوێندرایەوە و دواتریش پەیامی حیزب و رێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی ئەو شارە لەلایەن بێکەس بەروارییەوە پێشکەش کرا.
دواتر ٦٧ مۆم بەنیشانەی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، لەلایەن نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی هەر چوار پارچەی کوردستان داگیرسان.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا شیعرێک لەلایەن عەلی شەهید ئەحمەدـەوە پێشکەش کرا.
لە بەشێکی دیکەدا دەستەگوڵی رێزلێنانی کۆمیتە ناوچەی ترۆندهەیم لەلایەن فەرەیدووین میرزایی بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش بە بێکەس بەرواری کرا.
پاشان پارچە شیعرێک لەلایەن بێکەس بەروارییەوە خوێندرایەوە و دوابەدوای ئەوەش فیلمێکی کورت سەبارەت بە کۆماری کوردستان نمایش کرا.
لە نێو ئاخنی ئەم رێوڕەسمەدا چەندین گۆرانی و مووزیکی کوردی لەلایەن هونەرمەندان قادر ئەلیاسی، شێرکۆ مەریوانی و کۆمار وەلیزادەوە پێشکەش کرا.
رێوڕەسمەکە بە گۆرانیی گۆرانیبێژان و شایی و گۆڤەندی بەشداران کۆتایی پێهات.