کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

له شاری کریستیانساندی وڵاتی نوروێژ یادی کۆماری کوردستان بەرز راگیرا

13:07 - 25 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٦٧مین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە کریستیانساندی نوروێژ بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٣ی بەفرانبار، کۆمەڵەی کولتووریی کورد بە هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی ناوچەی کریستیانساند و ژمارەیەک لە کوردانی دانیشتووی ئەو ناوچەیە ٦٧مین ساڵـڕۆی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بەرز راگرت.

سەرەتای ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان پەیامی کۆمەڵەی کولتووریی کورد خوێندرایەوە و دواتریش پەخشانێک پێشکەش کرا.
ئەم رێوڕەسمە بە گۆرانیی گۆرانی‌بێژان و شایی بەشداران کۆتایی پێهات.