کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆشتاری وییە ن ٢٤ ساڵە چاوەڕوانی روونبوونەوەیە(هیوا بەهرامی)

19:25 - 25 بەفرانبار 2712

و: هیوا بەهرامی

لە وییەنیشدا هێشتا کوژرانی سێ کورد روون نەبۆتەوە. ئەم جینایەتە هەتا ئێستا چەندین جاربۆتە هۆکاری هاتنە ئارای کێشەی دیپلۆماسی لە نێوان ئوتریش و ئێراندا، لەبەر ئەوەی زۆر جار سەرکۆماری ئێرانمەحموود ئەحمەدی نژاد وەک بەرپرسی بەڕێوەبردنی ئەو کۆشتارە نێوی هێنراوە.
هاوینی ساڵی ١٩٨٩ عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بۆ وتووێژی نهێنی لەگەڵ کار بەدەستانی رێژیم، سەردانی وییەنی کردبوو.
رۆژی ١٣ ی ژووئیە، قاسملوو و نوێنە ری ئەو حیزبە عەبدوڵا قادری ئازەر و فازڵ رەسووڵ کوردێکی دانیشتووی ئوتریش کوژران.
بکۆژەکان خۆیان لە باڵوێزخانەی ئێراندا حەشاردا و پاش گۆشاری زۆری ئێران بو سەر دەوڵەتی ئوتریش، توانیان بە بێ کێشە ئەم وڵاتە بە جێ بهێڵن.
پێتر پیلتز ئەندام پارلمانی پارتی سەوزی ئوتریش سوورە لەسەر ئەوەی ئەحمەدی نژاد دەستی لەو تێرۆرەدا هەبووە. دەگوترێ ئەوکات ئەحمەدی نژاد لە وییەن بووە و ئەو چەکانەی تێرۆرەکەی پێکراوە، لەلایەن ئەوەوە ئامادە کراون، بەڵام سەرکۆماری ئێران ئەم تاوانەی بۆ چەندین جار رەت کردۆتەوە.

رۆژنامە نووسێکی ئێرانی دانیشتووی پاریس کە بە شایەتیD ناسراوە، پرسی بەشداری ئەحمەدی نژادی پشت راست کردۆتەوە. ئەم رۆژنامەنووسە ساڵی ٢٠٠١ لە ئێران لەلایەن یەکێک لە بکۆژە کانی وییەنەوە پەیوەندی پێوە کراوە و زانیاریی وردی سەبارەت بە تێرۆری وییەن پێ دراوە.
ئەم کەسە ژێنڕاڵێکی سوپای پاسدارانە و نێوی ناسر تەقیپوور بووە، دەگوترێت بە ماوەیەکی کورت پاش ئەوەی تەقیپوور ئەو زانیاریانەی داوەتە شایەتی D دواتر لە کاتی مەلەوانیدا خنکاوە.
دەزگای دادوەریی ئوتریش هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت هیچ لێپرسینەوەیەکی سەبارەت بە رۆلی ئەحمەدی نژاد نەکردووە. دیارە بەپێی یاسای نێونەتەوەیی، سە رۆکی وڵاتان مەسوونیەتی تایبەتیان هەیە. بەم جۆرە ناکرێت بەرانبەر بە سەرۆکی وڵاتێکی دیکە لێپرسینەوەی یاسایی بکرێت.
ئەم مەسوونیەتە کەلە لایەکیشەوە زەمانەتێکە بۆ تێک نەچوونی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان، پاش تەواوبوونی دەورە ی سەر کۆماری کۆتایی پێدێت!

هەر بۆیەش لە ساڵی ١٩٩٨ دا توانرا دیکتاتۆری پێشووی شیلی لە لەندەن دەستبەسەر بکرێت!
سەرچاوە، رۆژنامە ی دێر ستاندارد