کوردستان میدیا: بەرپرسانی رێژیم کە بڕیاری ناردنی ژمارەیەک لە قوتابییانی سووتاوی قوتابخانەی شیناوێیان دابوو، ئەو بەڵێنیەشیان جێبەجێ نەکرد.
نوێنەری شاری پیرانشار لە مەجلیسی رێژیم بە هەواڵدەریی فارسی وتووە: سێ کچە قوتابی کەلە قوتابخانەی شیناوێ تووشی سووتان ببوون، بۆ نەخۆشخانەی سینای شاری تەورێز راگوێزرابوون، هەنووکە حاڵی دوو کەسیان باشە و یەکێکی دیکەشیان هێشتا لە نەخۆشخانە دایە.
بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی کوردستان، ٦ قوتابیی دیکەی کارەساتی شیناوێ بۆ نەخۆشخانەی شاری ئیسفەهان و ٣ی دیکەش بۆ شاری مەشهەد راگوێزرابوون.
ئەمە لە حاڵیک دایە کە بەرپرسانی رێژیمی ئێران لەمەڕ چارەسەریی پزیشکیی ژمارەیەک لە قوتابییانی کارەساتی شیناوێیان بۆ دەرەوەی وڵات دابوو، بەڵام ئەم بەڵێنییە بەوتەی نوێنەری شاری پیرانشار لە مەجلیسی رێژیم، جێبەجێ ناکرێت.
رێکەوتی ١٥ی سەرماوەز، ٣٧ قوتابیی کچ لە قوتابخانەیەکی گوندی شیناوێ لە پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی کوورەی نەوتی، لە نێو ئاگردا سووتان و دوو کەس لەو قوتابییانە بەناوەکانی ساریا رەسووڵزادە و سەیران یەگانە، گیانیان لەدەست دا.
رێکەوتی ٢٤ی بەفرانباریش لە گوندی خامسانی سەربە شاری کامیاران، قوتابییەکی کچ بەناوی ئازیتا مورادی بەهۆی تەقینەوەی کوورەی نەوتیی پۆلەکەیان لەلای دەست و دەم و چاوەوە سووتا.