کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کەسایەتییەک لە کوردستانی تورکیە کۆچی دوایی کرد

19:41 - 25 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: کەسایەتییەکی بەناوبانگی کوردستانی تورکیە بەناوی حاجی خالید دارا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حاج خالید دارا سەرۆک عەشیرەتی دری لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە شاری دیاربەکر ماڵاوایی لە ژیان کرد.
تەرمی ئەو کەسایەتییە لە نێو ئاپۆڕای خەڵک لە شاری وان بەخاک سپێردرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە ‌و کەس و کاری حاجی خالید دارا دەکات ‌و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد