کوردستان میدیا: فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی کۆمەڵگای مافی مرۆڤ و گرووپی مافی مرۆڤی دادپەروەری بۆ ئێران لە دوو بەیاننامەدا داوایان رێژیمی ئێران کرد، حوکمی ئیعدامی ٥ چالاکی عەرەبی ئەهواز هەڵبوشێنێتەوە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی کۆمەڵگای مافی مرۆڤ و گرووپی مافی مرۆڤی دادپەروەری بۆ ئێران داوایان لە یەکیەتیی ئورووپا کردووە، کە بەهانای چالاکانی عەرەبی ئەهوازەوە بچن.
هاشم شەعبانی شاعیر و وبنووس، هادی راشیدی مامۆستای شیمی، محەممەد عەلی عەموورینژاد وبنووس و چالاکی خوێندکاری، سەید یابر ئەلبووشکە و سەید موختار ئەلبووشکە، ٥ چالاکی فەرهەنگی عەرەبن کە لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمی ئێرانەوە بە ئیعدام مەحکووم کراون.
ئەو ٥ هاووڵاتییە عەرەبە ماوەی یەک ساڵ لەمەوبەر لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیمی تارانەوە دەسبەسەر کران و دوو کەس لە دەسبەسەرکراوەکان لەژێر زەخت و گوشاردا ناچار بە ئاخاوتن لەسەر تەلەفزیۆن کران.
وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگا قەزاییەکانی رێژیمی ئێران ئەو ٥ هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی دژایەتی خودا و پڕوپاگەندە لەدژی رێژیم، بە ئیعدام مەحکووم کردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا دوو هاووڵاتیی کوردیش بە ناوەکانی زانیار و لوقمان مورادی ئەگەری جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدامیان لەسەرە.
زانیار و لوقمان مورادی رێکەوتی ٥ی رەزبەری ساڵی ١٣٨٨ بە تۆمەتی کوشتنی کوڕی پێشنوێژی هەینیی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.
پێشتر لوقمان و زانیار مورادی لە رەنج نامەیەکدا داوایان کردبوو کە ئێمە دەمانهەوێ بژین و رایانگەیاندبوو، کەلە گرتنگە و زیندانەکانی رێژیم لەژێر ئەشکەنجەدا دانیان بەو تۆمەتەدا ناوە و تەواوی ئەو تاوانانەیان رەت کردۆتەوە.