کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٥ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی روانسە و مەریوان دەسبەسەر کران

16:28 - 27 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئیران، ٤ هاووڵاتییان لە شاری مەریوان و هاووڵاتییەکی دیکەشیان لە شاری روانسەر دەسبەسەر کرد.
هەواڵدەریی کوردپا بڵاو کردەوە، رێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هاوکاریی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیم لە پاسگای گوندی بەردە رەشە لە مەریوان، ٤ هاووڵاتیی دانیشتووی گوندی سەیفی خواروویان دەسبەسەر کردووە.
فەتاح پەژووهی و سەلاح پەژووهی (باوک و کوڕ) و هاوکات دوو کەسی دیکەش لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە لە کاتێکدا کە تەقەی هەواییان کردووە، بەبێ هیچ تاوانێکی دیاریکراو دەسبەسەر و ماشینی فەتاح پەژووهیشیان زەوت کردووە.
لە لایەکی دیکەشەوە لە شاری روانسە لە پارێزگای کرماشان، هاووڵاتییەکی کورد بەناوی ئارام بەهرامی کوڕی محەممەد ئەمین و تەمەن ٢٥ ساڵ و دانیشتووی شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمی ئێسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، حەوتوویەک پێش ئێستا ئەم هێزانە رژاونەتە نێو ماڵەکەی ئارام و وێڕای دەسبەسەر کردنی، کەلوپەلی شەخسیی وەکوو کۆمپیۆتێر و کتێبی ناوبراویان زەوت و بۆ شوێنێکی نادیار رایانگواستووە.