کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

12:54 - 28 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: حاجی حوسێن سەرگوڵی ئەندامی لەمێژینەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، حاجی حوسێن سەرگوڵی خەڵکی گوندی کۆسەکەرێزی سەربە ناوچەی مەهاباد و ئەندامی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ئەو تێکۆشەرە لە تەمەنی لاویدا هۆگری خەباتی نەتەوەیی بۆ چارەنووسی گەلەكەی بوو ‌و بەم هۆیەوە پێوەندیی بە ریزەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە گرت و لە ساڵەكانی ٤٦ ــ ٤٧ پێوەندییەكی نزیكی بە شۆڕشی ئەو كاتەوە هەبوو، بەتایبەتی لەگەڵ شەهیدان سلێمان موعینی و مەلا مەحموود زەنگەنە، راستەوخۆ لە پێوەندیدا بوو.
لە شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ چالاكانە بەشدار بوو ‌و ئەركەكانی حیزبی باشتر بەڕێوە دەبرد ‌و هەتا بەهاری ١٣٧٢ لە لایەن ئیدارەی ئێتلاعاتی شاری نەغەدەوە بۆ ماوەی ٤ مانگ دەسبەسەر کرا.
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری حاجی حوسێن دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
رۆحی شاد