کوردستان میدیا: لە گرتووخانەی گەوهەردەشت دوو هاووڵاتیی ئیعدام کراون و بەپێی دوایین زانیارییەکان چەند هاووڵاتیی دیکەش بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدام، بردراونەتە ژوورە تاکەکەسییەکانەوە.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو لەلایەن کۆمیتەی بەرگری لە شارۆخ زەمانی بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلە بەیانی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی عەلی نادری تەمەن ٢١ ساڵ و ئیبراهیم ئەحمەدی تەمەن ٣٧ ساڵ لە سێدارە دران.
ئەو دوو هاووڵاتییە ماوەی ٥ ساڵ بوو کەلە زیندانیی گەوهەردەشتدا بوون.
هەر لەو پێوەندییەدا ٣ زیندانیی دیکە لە بەندی گشتییەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان راگوێزراون و ئەگەری ئەوە هەیە کە حوکمی ئیعدام کردنیان بەڕێوە بچێت.
سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، بەڕێوە چوونی ئەم حوکمانە، ئەگەری ئیعدام کردنی زانیار و لوقمان مورادی زێدەتر دەکات.
لەلایەکی دیکەوە هەر هەمان رۆژ مستەفا ئەسکەندەری زیندانیی بەهایی لە هەوا خۆری ناو گرتووخانە لەلایەن مەئموورانی ئەو گرتووخانەیەوە درایە بەر لێدان و بێ حورمەتی پێ کردن.
لەحاڵی حازردا بەندی ٤ی گرتووخانەی گەوهەردەشت جێگای نزیک بە ٤٠ کەسی دەبێتەوە، بەڵام لێپرسراوان زیاتر لە ٨٠ کەسیان لەو بەندەدا گونجاندووە و ئەوەش کێشەی خەوتنی بۆ زیندانیان دروست کردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا رێکەوتی ٢٧ی بەفرانبار هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی کوردیان داوەتە بەندی ٤ی ئەو گرتووخانەیە.