کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەكی كوردی شاری سنە لە هەرێمی كوردستان گیانی لەدەست دا

15:52 - 29 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: هاووڵاتییەكی كوردی ئێران بە هۆی وەرگەڕانی ماشێن لەهەرێمی کوردستان كۆتایی بە ژیانی هات.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەریف زەندی تەمەن ٣٥ ساڵ و كوڕی نەبی بە هۆی وەرگەڕانی ماشێن لە شارۆچكەی پیرەمەگروون لە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەست دا.
شەریف زەندی خاوەن ماڵ و منداڵ و بە هۆی نەبوونی و دەست كورتی لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی شوفێری كردن بوو.
پێشتریش رێكەوتی٨ی خەرمانانی ١٣٩١ی هەتاوی كرێكارێكی كورد بەناوی مستەفا محەممەدزادە كوڕی عەلی تەمەن ٦٢ ساڵ و خەڵكی گوندی قەیتوولی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بەهۆی رووداوی كار لە بینای شاری جوان لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دابوو.

هۆكاری گیان لەدەست دانی مستەفا محەممەدزادە بەربوونەوەی باڵابەری بەرقی بە سەریدا راگەیەنرابوو.