کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ترس لە ئاشتی - فەلسەفەی توندوتیژی (مەجید حەقی)

15:56 - 29 بەفرانبار 2712

مەجید حەقی


لە مناڵیدا بۆ ماوەیەک بەشداری دەورەی کاراتەم کرد، ئەو نەریتە لە خۆ پاراستن دروشمی بریتی بوو لەوەی کە کەسی کارەتازان قەت شەڕ دەست پێناکات. فەلسەفەی بنەڕەتی ئەو لە کولتووری ژاپۆنی دا بریتی بوو لە وەرزشێک بۆ مرۆڤە باشەکان. تا لە دەیەی ١٩٥٠دا هێزەکانی دەریایی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێناویانە ناو ئەرتەشی ئەمریکا و پیاوە چاکەکان بۆ گەشەپێدانی چاکی خۆیان لە سەرانسەری جیهان و وێنەیەکی ترسهێنەر و بەهێز لە سەربازی ئەمریکایی بە جیهان کێشا.

بە بێ ئەوەی گفتگۆ لە سەر بکوژانی تیرۆری سێ ژنە چالاکی کورد لە پاریس بکریت، ئامانجی ئەو تیرۆرە ئەوە بوو جەڵتە (سەکتە)ی دڵ له رەوتی ئاشتی لە باکووری کوردستان بدات. ئەوە لە روانگەی دەسەڵاتداران و خوازیارانی شەرەوە دەکرێ خۆپاراستنی بەرفراوان ناوببردرێت، دەبێ بکوژانی سەکینە جانسێز و هاورێیانی ترسیان لە تێکچوونی پارەسەنگی هێزەکان لە ناوچەدا و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و سیاسیی تورکیا بە گشتیی و کورد بەتایبەتی بوو بێت. بۆ گەیشتن بە ستراتێژی خۆیان، شەر خوازان چەکی هێرشیان هەڵبژارد و پاریس وەک یەکێک لە پێتەختە ستراتێژیەکانی ئورووپا، کە بەشداری چالاکانەی دەوڵەتی فەرانسە لە رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، رۆڵی رێبەری یەکیەتیی ئورووپا بەو وڵاتەی بەخشیوە و سەکینە جانسێز، ئەندامی دامەزرێنەری پارتی کرێکارانی کوردستان و زیندانیی بەناوبانگی سیاسی و رێکخەری خەباتی مەدەنی دەیەی هەشتا و سەمبۆلی ئەفساناوی ژنانی کورد. ئەو هەڵبژاردنە وردە لە مەڕ شوێن و کاتی تیرۆر، مرۆڤ دەخاتە بیری تیرۆری رێبەری گەلی کورد دکتۆر قاسملوو لە ساڵی ١٩٨٩ لە ڤیەنی پێتەختی ئوتریش و دکتۆر سادق شەرەفکەندی لە ساڵی ١٩٩٢ لە بێرلینی پێتەختی ئاڵمان.

وێکچوونەوەی ئەو تیرۆرانە، جیا لە روانگەی ستراتێژییان، لە رووی دەروونناسیەوە دەکرێ بە جۆرێک لە تۆڵەسەندنەوەش ببیندرێت. تۆڵەسەندنەوە لە گەشەسەندن، لەوەی کە نەتوانراوە سەرەڕای ئەو هەموو سەرکوت و ژێنوسایدەی کە بەسەر گەلی کورد دا هێنراوە، ئەو گەلە بەچۆک دابنێت و بێهیوای بکات بە ئاشتی و گەیشتن بە مافی دیاری کردنی چارەنووس.

لەوانەیە لە ناو زۆر لە چالاکانی سیاسی کورددا، لە هەمبەر ئەو هێرشانەدا بیر له خۆپاراستن بۆ شێوەی توندوتیژی بکرێت و توندوتیژی باشترین وەڵام بۆ ئەو هێرشانە بزانێت. ئەمە هەرچۆنێک بێت، بۆچوونێکی زیانبارە: توندوتیژی توندوتیژیە، لە لایەن هەرکەس و لایەنێکەوە ئەنجام بدرێت. ئەو کەسەی توندوتیژی هەڵدەبژێرێ، ناچارە لە گەڵ بڕیاری خۆی بژی و کابووسی بگرە و بکوژە ببێتە بەشی سەرەکی ژیانی ئەو.
گۆرانی بێژی ئەمریکی برووس سپرینگستین لە گۆرانی Devils And Dust دا ئەزموونی شەڕی سەربازانی ئەمریکایی لە عێراق نیشان دەدات، کە چۆن ترس دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ بە دڕندانەترین شێوە بکوژرێت و توندوتیژی بێ بەزەیانە بەسەر بیروڕای حاکم بێت. بۆچوونێکی دەروونناسی: لەوانەیە ترس هۆی سەرەکی هەموو توندوتیژیەکان بێت.

جێگای داخە، کە جیهان چۆن بینەری ترسی کۆلێکتیڤی نەیارانی نەتەوەی کورد و ئاشتی و برایەتیە.