کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوكی شەهیدێكی رێگای رزگاریی كوردستان لە ناوچەی بانە كۆچی دوایی كرد

15:54 - 29 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: باوكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكرات لە ناوچەی حەوتەوانانی بانە كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ٢٨ی بەفرانبار رەحمان بەگی ئیختیاردینی خەڵكی ئاوایی یاكوباوای ناوچەی حەوتەوانان لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لەژیان كرد.

كاك رەحمان باوكی شەهید كەریم ئیختیاردینییە كە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە ریزی پێشمەرگەكانی هێزی ئاربابادا سازماندهی كرا ‌و لە ساڵی ١٣٦٣ لە تێكهەڵچوون لەگەڵ پەلاماردەرانی كوردستاندا لە پشت ئاوایی وشكە دەرێ‌ی بانە شەهید كرا.

رەحمان بەگ كەسایەتییەكی نیشتمانپەروەر ‌و گەل خۆشەویست بوو، هەمیشە هاوخەباتی رۆڵە تێكۆشەرەكانی دێمۆكرات بووە ‌و چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئیسلامییەوە دەسبەسەر و ئەزیەت ‌و ئازار دراوە.
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی كاك رەحمان، خۆی بە شەریك خەمیان دەزانێ‌.

رۆحی شاد