کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایكی شەهیدێكی رێگای رزگاری كوردستان لە شاری شنۆ كۆچی دوایی كرد

12:55 - 30 بەفرانبار 2712

كوردستان میدیا: دایكی شەهیدێكی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، بەسێ‌ ئەڵماسی كچی حاجی مینە بە هۆی نەخۆشی شێر پەنجە لە شاری شنۆ ماڵاوایی لە ژیان كرد.

دایە بەسێ‌ دایكی مستەفا بەقایی شەهیدی حیزبی دێمۆكرات بوو و تەرمی ئەو ژنە تێكۆشەرە لە نێو ئاپۆڕای خەڵك لە گۆڕستانی كاكە حەیدەر لە ئاوایی كۆنە قەڵا بە خاك سپێردرا.



دایە بەسێ‌ ژنێكی دڵسۆز ‌و نیشتمانپەروەر بوو ‌و جیا لە كوڕەكەی برازایەكیشی بەناوی شەهید هەمزە ئەڵماسی لە ریزەكانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان ئێراندا گیانی بەختی نیشتمان كردووە.

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی دایە بەسێ‌ و خەڵكی ناوچەی شنۆ دەكا.
رۆحی شاد